گروپێکی باکوری کوردستان سێ خەڵاتی فێستیڤاڵی شانۆیان بردەوە

لە کۆتای فێستیڤاڵی شانۆی کەرکوک، گروپێکی باکوری کوردستان توانییان زۆرترین خەڵاتەکان بچننەوە سێ خەڵاتیان بەدەستهێنا.
لە پەراوێزی کۆتایی فێستیڤاڵی شانۆیی کەرکوک، ئەمشەو خەڵات بە سەرجەم گروپە بەشداربووەکان بەخشرا،  دواتریش خەڵاتی باشترینەکان دابەشکرا.

لە ئاهەنگی کۆتایی فێستیڤاڵەکەدا، خەڵاتی شانۆکاری داهاتوو بەخشرایە بەرهەم ئەحمەد، پاشان خەڵاتی باشترین ئەکتەری کچ بەخشرایە بێڵدا باڵ لە شانۆیی بوکا لەکێ، خەڵاتی باشترین ئەکتەری کوڕ بەخشرا بە ڕەسوڵ بەنگین لە شانۆی شەوکوێر، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە بەشداربوون، میرزا  مەتین دەرهێنەری شانۆیی بوکا لەکێ توانیەی خەڵاتی باشترین  دەرهێنەری فێستیڤاڵ بە دەست بهێنێت، شانۆی بوکێ لەکێ توانیی خەڵاتی باشترین بەرهەم بە دەست بهێنێت، بەمەش توانییان سێ خەڵاتی باشترینی  فێستیڤاڵ شانۆ ی کەرکوک بۆ باکووری کوردستان ببەنەوە.

فێستیڤاڵی ساڵانەی شانۆیی  لە سیهەم ساڵیدا لە کەرکوک ئەنجامدرا، بەڵام بە هۆی ڕێگری ئیدارەی کەرکوکە گروپە بەشدابوەکانی باکوور و رۆژهەڵات و ڕۆژئاوای کوردستان، بە بیانوی ئەوەی ڤیزای هەرێمی کوردستانیان وەرگرتووە، نەک عێراق، شانۆکانیان لە شاری چەمچەماڵ نمایشکرد و مەراسیم و ئاهەنگی کۆتایی لە شاری سلێمانی لە هۆتێل هایکرێست بە ڕێوەچوو. 

 

 

سەرچاوە: rojnews