گرووپی هونەری پێنج وڵات بۆ بەشداری لە فێستیڤاڵی 'کولتوورە جیاوازەکان' دەچنە رانیە

 

بڵند تاهیر

بڵند تاهیر@Bilindtahir

رووداو دیجیتاڵ

 

پێنج وڵات گروپە هونەرییەکانیان ناردووەتە رانیە لەگەڵ گروپەکانی باشووری کوردستان و عێراق بەشداری لە نۆیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی کولتوورە جیاوازەکان دەکەن. 

رۆژی هەینی، 13ـی تشرینی یەکەمی 2023، فێستیڤاڵەکە لە پارکی دەروازەی رانیە دەستیپێکرد، بۆ ماوەی دوو رۆژ لەو شارە بەردەوام بوو  لە رۆژی سێیەمدا گروپەکان چوون بۆ ناوچە گەشتییەکانی کۆیە و چالاکیان پێشکەشکرد. 

خالید قادر، بەڕێوەبەری دەزگای رایەڵ بۆ ئاڵوگۆڕی کولتووری و گەشەپێدانی مرۆیی، بە رووداوی راگەیاند، فێستیڤاڵەکە نەریتێکی ساڵانەی دەزگەی رایەڵەیە، ئەم ساڵ سەرباری ئەو دۆخە سیاسی و ئابووری و ئەو قەیران و شەڕەی دەرووبەری هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، بەڵام بە باشیان زانی خولی ئەم ساڵ ساز بکرێت، بۆ ئەوەی هونەر قسەی خۆی هەبێت بۆ ژیاندۆستی، پێکەوەژیان و ئاشتی.

ئەو چالاکییە هونەرییە لەلایەن دەزگای رایەڵ بۆ ئاڵوگۆڕی کولتووری و گەشەپێدانی مرۆیی سازکرا.  گرووپە هونەرییەکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و رانیە لە باشووری کوردستان و بەغدا و بەسرە لە عێراق و هەریەکە لە وڵاتانی یۆنان، جۆرجیا، ئێران، غانا و ئازەربایجان لە فێستیڤاڵەکەدا چالاکییان پێشاندا و میوان بوون. 

14-10-2023 2

 

14-10-2023 3

 

14-10-2023 4

 

  • 14-10-2023 5

 

14-10-2023 6

 

14-10-2023 7

 

14-10-2023 8

 

14-10-2023 9

 

  • 14-10-2023 10

 

14-10-2023 11

 

14-10-2023 12

 

14-10-2023 13

 

14-10-2023 14

 

  • 14-10-2023 15

 

14-10-2023 16

 

14-10-2023 17

 

14-10-2023 18

 

14-10-2023 19

 

14-10-2023 20

 

 

14-10-2023 21

 

14-10-2023 22

 

سەرچاوە : ڕووداو

  •