کەسایەتی خۆت بپارێزە...


خونچە

 

 

یەکەم/
هەرگیز مەگەڕێرەرەوە بۆ لای ئەو کەسەی هەڵیخەڵەتاندوویت.

دووەم/
هەرگیز لەگەڵ کەسێکدا تەوقە مەکە کە دانیشتووە و دەستی دێنی تەوقەت لەگەڵ بکات.

سێهەم/
لەبەر دەستخۆشی و ئافەرینی خەڵکی خۆت مایەپووچ مەکە.

چوارەم/
مەڕۆ بۆ جێگایەک یان داوەتێک کە بانگ نەکراویت.

پێنجەم/
گرنگ نییە لە چ بارودۆخێکدایت، هەمیشە جوان جلوبەرگ لەبەر بکە.

شەشەم/
لە کاتی پەیوەندیدا لە کەس مەپاڕێرەوە، ئەگەر بەرامبەرەکەت دەیەوێت بڕوات لێیگەڕێ با بڕوات.