کێ ماڵمان دەلەرزێنێ!

 ئەگەر 100 مێروولەی ڕەش و 100 مێروولەی سوور بهێنین

وە گشتیان بخەینە ناو دەفرێکی شووشەییەوە، هیچ ڕوونادات!
بەڵام ئەگەر قاپەکە بە توندی ڕاوە شێنین 
مێروولەکان بەردەبنە گیانی یەکتروە دەست دەکەن بە کوشتنی یەکتر!
مێروولە سوورەکان وا بیر دەکەنەوە کە سوچی مێروولە ڕەشەکانەو هێرشیان هێناوە بۆیان و ڕەش دوژمنە!. لە کاتێکدا مێروولە ڕەشەکان پێیان وایە سوور دوژمنە!.
بەڵام دوژمنی ڕاستەقینە ئەو کەسەیە کە قاپەکەی هەژاند.
پێش ئەوەی ناکۆک بین و شەڕ بکەین، دەبێت لە خۆمان بپرسین
کێ قاپەکەی هەژاند؟؟!
چەندین خێزانی بەرە باب و دایکێک جیابوونەتەوە
هاوسەرەکان جیابوونەوە
دراوسێی ماڵ بەماڵ جیابوونەتەوە و بوونەتە دوژمن
هاوڕێی گیانی بەگیانی لەیەکتر جیا دەبنەوە
براکان شەڕ دەکەن
چونکە کەسێک بەنهێنی لەژێرەوە بە قسە و قسەڵۆک و دووزمانی قاپەکەی هەژاند!
پێویستە زۆر زیاترئاگاداری دوژمنەکانی دەرەوەی ماڵە شووشەکەبین...! 
بناغەو کۆڵەکەی ڕاگری پەیوەندی یەکانمان بە ئازیزانەوە بەهێزترو توندوتۆڵتر بکەین... تا هیچ هێزێکی ناحەزی دەرەکی نەتوانێ قاپی پێکەوە ژیان و باوەشی گەرمی خێزان، برایەتی، خۆشەویستی و هاوڕێیەتی و هاوسەنگی نێوانمان بلەرزێنێ و داڕمێنێ و بمانکات بە دوژمن، تا بەبێ ئارەزووی خۆمان... نەبین بە فاکتەری جێبەجێکاری پلانی چەپەڵ و ویستی ناحەزانی دەرەوەی ماڵە شووشەکەمان!.

 ​​​​​​​