کۆڕێک بۆ ناساندنی سێ کتێب

لە بەردەوامی ئەو چالاکییە رووناکبیرییانەی لە سلێمانی بەڕێوەدەچن، پاشنیوەڕۆی رۆژی 23/8/2022 بەسەرپەرشتی رێکخراوی CDO کۆڕێک بۆ ناساندن و بڵاوکردنەوەی سێ کتێبی  نووسەر و رۆژنامەنووس «سۆزان حەمە تاتە» بەڕێوەچوو.
لە کۆڕەکەدا کە ژمارەیەکی زۆر لە نووسەران و رووناکبیران ئامادەی بوون «سۆزان حەمە تاتە» سێ کتێبی بە ناوی «من هەر کوردستانم لە دڵدایە- کۆمەڵە وتار» «کوردستان لە نێو چوار دیواری ئاگراویدا- کۆمە وتار» و «ژیانم لە سێبەری مەرگدا بوو» بڵاوکردەوە.

 

سەرچاوە: knwe