چاپی دووهەمی کتێبی کۆمەڵەچیرۆکی "شاوەتی جنۆکە"، دووهەمین بەرهەمی نووسەر و ڕۆژنامەوانی لاوی خەڵکی مەریوان، "بێهزاد قادری"، لەلایەن وەشاخانەی "49 کتێب" لە ئورووپا بڵاو کرایەوە.
ئەو بەرهەمە پێشتر لەلایەن چاپەمەنیی "ئەوینـ"ـی شاری مەریوان، چاپ و بڵاو کرابوویەوە.
شایانی باسە کە کۆمەڵەچیرۆکێکی تری "ًبێهزاد قادری" لەژێر چاپدایە و لە داهاتوویەکی نزیکدا چاپ و بڵاو دەکرێتەوە.
سەرچاوە: ناوەندی نووسەرانی کوردستان