لەم ڕاپۆرتەدا هەموو شتێک دەربارەی بە کۆمەڵکوشتنی زیاتر لە ٨٠ کەس لە نووسەران و ڕۆژنامەنووسان و هونەرمەندان و شۆڕشگێڕان و بریندارانی جەنگی ئازادی دەخەینە ڕوو، کە لە ڕۆژی ١٦ی ئایاری ١٩٩٧ لە شاری هەولێر کومەڵکوژکران.
ئۆپەراسیۆنی ئارتەشی تورکیا بۆسەر باشووری کوردستان:
بەرەبەیانی ١٤ی ئایاری ١٩٩٧ ئارتەشی تورکیا دوای نەخشە و پیلانی چەندین مانگە بە بەشداری دەیان هەزار سەرباز و هەزاران تانک و زرێپوش و تۆپی دوورهاوێژ و چەکی پێشکەوتوو و هەلیکۆپتەر و ڤرۆکەی جەنگی و بە هاوکاری و بەشداری و چاوساغی هەزاران چەکدارای پ.د.ک و سەدان جاشی باکوور لە سەرانسەری سنووری باکوورەوە هێرشێکی فراوانیان کردە سەر باشوور، بەڵام دەستبەجێ ڕووبەڕووی بەرخوودانی شەرڤانانی ئازادی بوونەوە و لە ماوەی دوو ڕۆژی یەکەمی ئۆپەراسیۆنەکەدا ئارتەشی تورکیا و هاوکارانی بە زیانێکی گەورەی گیانی و مادی ئامانجی ئۆپۆراسیۆنەکەیان ڕاگیرا. لە دوای کەمتر لە دوو هەفتە گەریلا سەرکەوتنی ڕاگەیاند و ئۆپەراسیونەکە بەخستنە خوارەوەی هەلیکۆپتەری سکۆرسکی کە سەرجەم فەرماندارانی ئۆپوراسیۆنەکەی هەڵکرتبوو بە تەواوی کۆتایی پێهات.
لە کۆبوونەوەیەکی نهێنیدا بڕیاڕی کۆمەڵکوژی هەولێر درا:
هاوکاتی ئۆپەراسیۆنی ئارتەشی تورکیا و هاوکارانی لەسەر سنوور، بەرەبەیانی ١٦ی ئایاری ١٩٩٧ لە شاری هەولێر بە سەرپەرشتی مەسعور بارزانی سەرۆکی پ.د.ک و حەسەن کاپلان فەرماندەی تیمە تایبەتیەکانی ئارتەشی تورکیا لە باشوور کە لەژێر ناوی هێزی ئاشتی پارێز PMF خۆیان مەلاس دابوو کۆبوونەوەیەکی بە پەلەیان ئەنجامدا و لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاڕی هێرشکردن و بە کۆمەڵکوشتنی هەموو ئەو کەسانەیان دا کە لە ناوەندەکانی نزیک بە تێکۆشانی ئازادی پەکەکە خەباتیان دەکرد لە هەولێر. دوو ڕۆژ بەر لە دەستپێکردنی ئۆپۆراسیۆنەکان بارزانی لە پیرمام لە دیدار لەگەڵ بەرپرسانی ئەوسای پەکەکە لە باشوور بە عوسمان و بۆتانی ڕاگەیاندبوو بە گۆڕی مەلا مستەفا ئێمە هێرش ناکەینە سەر ناوەندەکانتان لە هەولێر.
داود باغستانی کە سیخوڕێکی نێودەوڵەتی بوو لە یەکەم ڕۆژی ئۆپەراسیۆکەدا لە ١٤ی ئایار داوای لەو بەرپرسانەی پەکەکە کردبوو ئەندامان و خەباتکاران و لایەنگرانتان لە هەولێر ببەنە دەرەوە ڕەنگە هێرش بکرێتە سەریان، بەڵام عوسمان و بۆتان گوێیان بە قسەکانی نەدا. وەلێ بە هەوڵی شەهید سینانە سۆر نوێنەری پەکەکە لە هەولێر و بە هاوکاری داود باغستانی لە ١٥ی ئایار دوو کۆستەر پڕ کران لە بریندارانی نەخۆشخانەی مانگی سووری کوردستان کە ٣٢ بریندار دەبوون لە نەخۆشخانەی هەولێرەوە ڕەوانەی نەحۆشخانەی مانگی سووری کوردستان کران لە سلێمانی. لە دوای ئەوەش زیاتر لە سەد کادیر و خەباتکاری ناوەندەکان لە هەولێر هێشا لەسەر ئەرکی خۆیان بوون.
هێرش بۆ سەر دام و دەزگاکانی تەڤگەری ئازادی لە هەولێر:
بەرەبەیانی ١٦ ئایار لە دوای کۆبوونەوەی بارزانی لەگەڵ حەسەن کاپلان. دەستەی سەرپەرشتی هێرش بۆ سەر دام و دەزگاکانی تەڤگەر دیاریکران کە پێکهاتبوون لەم هێزانە:
٭ تیمە تایبەتییەکانی ئارتەشی تورکیا،PMF – حەسەن کاپلان.
٭ لیوای تایبەتی پ.د.ک – وەجهی بارزانی
٭ سوپای دووی پ.د.ک – جەمال مورتکە
٭ هێزی تایبەتی پارێزگاری هەولیر – فرانسوا هەریری
٭ هێزەکانی دەزگای پاراستن و ئاسایشی گشتی – حوسێن پەرلەمان.
٭ هێزەکانی ئاسایشی هەولێر.
٭ هێزەکانی ئاسایشی کەرکوک (چەکدارە ئاوارەکانی پ.د.ک)
ئەو ناوەندانەی لە هەولێر هێرشیان کرایە سەر:
١- نەخۆشخانەی مانگی سووری کوردستان/ یەک – گەرەکی شورتە.
٢- نەخۆشخانەی مانگی سووری کوردستان / دوو – عەنکاوە
٣- ناوەندی چاپ و بڵاوکردنەوەی ڕۆژنامەکانی وڵات و وطن الشمس / عەنکاوە
٤- مەڵبەندی ڕۆشنبیری میزۆپۆتامیا / گەرەکی سەیداوە
٥- نووسنگەی MED TV / گەرەکی سەیداوە
٦- یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK / گەرەکی تەیراوە نزیک باخچەی خانزاد
٧- یەکێتی ئازادی ژنانی کوردستان YAJK / گەرەکی تەیراوە نزیک باخچەی خانزاد
٨- بنکەی لۆژستیک و دارایی / گەرەکی تەیراوە نزیک باخچەی خانزاد
٩- یەکێتی خوێندەڤان و لاوانی وڵاتپارێزی کوردستان / شەقامی ٣٠ مەتری تەنیشت باخچەی گلکەند.
١٠ بیرۆی نوێنەرایەتی پەکەکە / گەرەکی خانووەکانی ئەنجومەنی یاسادانان و جێبەجێکردنی پێشوو، نزیک شەقامی ٦٠ مەتری
١١- بیرۆی نوێنەرایەتی پەیوەندییەکانی پەرلەمانی کوردستان لە دەرەوەی وڵات PKDW / عەنکاوە
١٢- بنکەی ئاشوری وڵاتپارێزی میزۆپۆتامیا / عەنکاوە
١٣- ڕادیۆی نیشتیمان / پارتی کاری سەربەخۆ / گەرەکی سەیداوە
هەروەها هێرشکرایە سەر ماڵی دەیان وڵاتپارێز و لاێەنگرانی تەڤگەری ئازادی و هێرشکرایە سەر چەند بەشێکی ناوخۆیی خوێندکاران..
ئەنجامی هێرشەکان:
٭ لە ئەنجامی هێرش بۆ سەر بارەگا و ناوەندی دەزگا ڕۆژنامەوانی و ڕۆشنیری و ڕێکخراوە وڵاتپارێزییەکان لە ڕۆژی ١٦ی ئایاری ١٩٩٧ و ڕۆژانی دوایی لە ناو شاری هەولێر و شارۆچکەی دیانا تێکڕا لە نێوان٨٠ تا ٨٤ کەس بوونە قوربانی کە پێکهاتبوون لە ڕۆژنامەنووس و نووسەر و هونەرمەند و شۆڕشگێڕان و خەباتکارانی ناو ڕێکخستنی جەماوەری و بریندارانی جەنگی ئازادی و خوێندکاران و هاوڵاتیانی وڵاتپارێز. هەروەها دەیان لە خەباتکارانی تەڤگەر و خوێندکارانی وڵاتپارێز دەستگیرکران و بەشێکیان خرانە زیندانی ئاکرێ و بەشێکیان تا ئێستا بێسەروشوێنن.
٭ زیانە گیانییەکانی لایەنی هێرشکار کە پێکهاتبوون لە تیمە تایبەتییەکانی ئارتەشی تورکیا و چەکدارانی پ.د.ک لە ناو هەولێر و شارۆچکەی دیانا تێکرا سەرووی ٦٤ کوژراو و دەیان بریندار..
٭ زیانی مادی: تەلاری زۆربەی ئەو شوێنانەی هێرشیان کرایە سەر زیانێکی زۆری مادیان بەرکەوت و هەندێکیشیان لە دوای هێرشەکان لەگەڵ زەوی تەختکران. سەرجەم ئەو کەلوپەلانەی ناو ناوەندەکان ڵەلایەن چەکدارانی هێرشبەر تاڵانکران و ئەوەی نەتوانرا لەگەڵ خۆیان بیبەن سووتێنران. هەروەها دەست بەسەر ٨ ئۆتۆمبیلی ئەم ناوەند و بارەگایانەدا گیران.
گۆڕی شەهیدانی کۆمەڵکوژی هەولێر لە کوێیە؟
بە گوێرەی شایەی وڵاتپارێزان و شایەدی هەندێک لە کارمەندەکانی ئەوسای شارەوانی هەولێر و شایەدی هەندێک لە ئەندامە دڵسۆزەکانی پارتی کار و حزبی شیوعی قوربانیانی ئەم کۆمەڵکوژییە لە نێوان ١٧-٢٣ی ئایار لم شوێنانە نێژراون:
٭ گۆڕستانی مەعمەل قیر کە دەکەوێتە سەر ڕێگای هەولێر بۆ مەخمور. لەم شوێنە شەهید و قوربانییەکانی ناو نەخۆشخانەی مانگی سوور و بارەگای نوێنەرایەتی پەکەکە و مەڵبەندی ڕۆشنبیری میزۆپۆتامیا و نووسینگەی مەد تیڤی و یەکێتی خوێندەڤانان بە کۆمەڵ لە نزیک یەکتر نێژراون.
٭ سەربازگەی هەولێر (شوێنی فەیلەقی پێنجی سوپای پێشووی عیراق) کە دواتر لەم شوێنە فرۆکەخانەی هەولێر و پارکێکی گەورە و چەندین گەرەک و باڵەخانەی تێدا دروستکران. لە چەند شوێنێکی ژێر ئەم شوێنانەدا ئەندامان و خەباتکارانی ڕۆژنامەکانی وڵات و وڵاتی ڕۆژ و YNDK و YAJK و بنکەی لۆژستیک لە چەند گۆڕێکی بە کۆمەڵ نێژروان.
٭ نزیک دە بۆ دوازدە ساڵ لەمەوبەر لە کاتی هەڵکۆلینی زەوی بۆ دروستکردنی خانوو یان باڵەخانەیەک یەکێک لە گۆڕە بە کۆمەڵەکانی ئەم کۆمەڵکوژییە لە گەرەکە نوێکانی نێو سەربازگەی هەولێر دەدۆزرێتەوە کە چەند لاشەیەکی تێدا بووە. ئەو کرێکارانەی کە گۆڕەکەیان دۆزیبۆوە هەر زوو گوتبوویان ئەمە گۆڕی ئەندامانی پەکەکەیە، وەلێ چنار سەعد بەناو وەزیری ئەوکاتەی شەهیدان بە پەلە داوان خۆی دەگەیەنێتە ئەم شوێنە و بە ڕۆژنامەنووسان ڕادەگەیەنێت گوایە ئەمە یەکێک لە گۆڕە بە کۆمەڵەکانی سەردەمی ڕژێمی بەعسە!
٭ شایەدەکان دەڵێن: هەریەک لە شێخ کامەران و ئارام شەقڵاوەیی لەگەڵ چەند هەڤاڵی دیکەیان کە بە برینداری دەستگیرکراون لەم سەربازگەی هەولێرە زیندە بەچاڵ کراون.
٭ هاوڵاتیانی چەندین گەرەک شایەدی دەدەن: لاشەی دکتۆر دلۆڤان دهۆکی بەدوای ئۆتۆمبیل ڕاکێشراوە.
تاوانباران کێن؟
لە بەشی سەرەوە ئاماژە بەناوی سەرجەم بەرپرس و دەستەی هێزە هێرشبەرەکان کراوە کە بەرپرسی سەرەکین لە ئەنجامدانی تاوانی ئەم کۆمەڵکوژییەی ڕۆژنامەنووسان و نووسەران و هونەرمەندان و خەباتکارانی سڤیل و بریندارانی جەنگی ئازادی. هەروەها هەریەکە لە بۆتان و عوسمان کە ئەوسا بەرپرسبوون لە خەباتی باشوور تاوانبارن لەبەرامبەر کەمتەرخەمیان لەوەی لەگەڵ دەستپێکردنی ئۆپۆراسیۆن لە ١٤ی ئایار، ماوەی دوو ڕۆژ هەبوو بۆ ڕزگارکردن و بە سەلامەتی گواستەوەی سەرجەم ئەو خەباتکارانە. وەلێ لە نیاز و بەرنامەکانیاندا ئەرکی پاراستنی ئەم هەڤاڵانەیان نەخستە ئەستۆی خۆیان.
ناوی قوربانییەکانی کومەڵکوژی هەولێر
(شەهید و بێسەروشوێنەکان):
محەمەد نادر گەزنەیی ( خۆگر بەرانەتی)
ئازاد محەمەد (کەمال ڕواندزی)
شوانە حەمەلاو (ڕێباز سلێمانی)
یوسف خالید نەجیب ( موراد)
ڕۆزا محەمەد تەمۆ یوسف (ڕۆزا جودی)
گونای گەچلمەز (ڕۆناهی)
ڕۆنی مەلازکرت
ئیدریس محەمەد عەلی (ئازاد پێنجوێنی)
حامید بەرزنجی (کاوە)
مێرخاس سەرێکانی
گەلاوێژ کەمال حەسەن (ڕەوشەن)
هونەر شێخۆ
ناهیدە حەمە ساڵح قەرەداغی (ڕووکەن)
کامەران عوسمان (شێخ کامەران هیرانی)
پەری عوسمان محەمەد (پەیام سلێمانی)
ئیسماعیل عەبدوڵڵا کوردە (ئارام شەقڵاوەیی)
ڕەجەب محەمەد ساڵح (گۆران کەلاری)
سادق محەمەدیان (ئارام سنەیێ)
سەیدۆ عەبدۆ مەحمۆ (ئەحمەد عەفرین)
دەوران هەمزە خەلەف (نوودەم)
فوئاد سەرهەد
شێرکۆ کەرکوکی
عەلی ڕانیەیی
حەمیدە محەمەد ئیبراهیم (ئاڤیان)
سوونا ئوچار (شەڤین وان)
شەرڤان مەغریبی
گەلاوێژ شێخ عارف شێخ مەحمود بەرزنجی (بەرخودان سلێمانی)
بەکر دۆغان (نوعمان)
گازی ساین (هۆزان چیا)
لەیلا عەفرین
کەندال سوروچ
مونزر عەفرین
خەدینە گوڤەن (هێلین سەرهەد)
ئەحمەد داغلی (عەکید شرناخ)
هەژار سلێمان میرزا (هەژار)
ئێبراهیم ئاردۆگان (سەربەست گاباری)
ئیسماعیل کیاس (جەمال)
جەمیل ئامەد
بەرخودان بۆتان
ڕەشید سلۆپی
مەحفوز ئاجار (کەریم سێرت)
ڕووگەش بۆتان
شەفیق بەیتولشەباب
ڕەحمی ئورفا
بەهزاد بیایجی (دەلیل ڕوحا)
فارووق بۆتان
سەمەد ساڵح (د. دلۆڤان دهۆکی)
دکتۆر سەرهەد
هاشم فەتاح (عەگید)
گولەر گوڤەن (د. بەربانگ سەرهەد)
محەمەد عەموودی عەلی (فەرهاد)
سەلاحەدین محەمەد عەنان (خەبات عەفرین)
سۆزدار بۆتان
هێڤیدار سەرهەد
ئادار مێردین
زاگرۆس ئامەد
عومەر باکوور
داخواز باکوور
ڕەفعەت باکوور
مەحمود عەفارۆف
سوبحی عوسمان (ئەسلان عەفرین)
حوسێن حەسەن زولفو (شەرڤان ئاموودێ)
مەحمود یالچین (مەمۆ شرناخ)
حەسەن ئاغاچ (ساڵح چاڤگۆن)
نوورییە کەسبیر (دجلە میدیات)
سەرکەوت خانەقینی
ئەحمەد سەعید ساڵح (زانا)
هەروەها چوار شەرڤانی نوێ و چوار خوێندکاری زانکۆ لە ناو شەهید و بێیەروشوێنەکاندان.
لە شارۆچکەی دیاناش ئۆزان بەرپرسی بارەگای YNDK لەگەڵ چوار شەرڤانی ئازادی لەم کۆمەڵکوژییە شەهیدکراون.
ئامادەکردنی ڕاپۆرت: مالپهڕی بهڕێز ( Stêrkên Welatê Rojê ) ئهندامی دامهزرێنهری رۆژنامهی وهڵات