د،توانا
دیدگایەک.. لەدەرەوەی سۆزداری وئینتمای پارتایەتی لە بارەی دۆخی سیاسی کوردستانی باشوورەوە ، دەمانگەێنێتە ئەوباوەڕەی ئەم یاریەی پارتی دەیکات (کۆسەکۆسە) کەی مووشێنی منداڵیە .. لەدەروەی پرنسیپی یاریەکە یاریکەرێک لەپڕ هاواری دەکرد ( کۆسەیە... ) وپەلاماری مووشەکانی یاریکەرەکانی تری ئەدا وئیتر یاریەکە دەشێوینرا ..!
ئەمکارە تەنها دوو لێکدانەوەی بۆ دەکرێت بەتایبەتی کاتێک تیشک دەخەینە سەرپەیوەندیە گوماناوی یەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ ترکیاوئێران و بەغدا،بەم دوایانەش دبی وسعودیة !
پارتی دیموکراتی کوردستان بەهۆی خەم وخەوهەوڵی 32ساڵ قۆرخکردنی دەسەڵات و پشتگوێ خستنی پارتەکانی دیکە و کۆنتڕۆڵکردنی داهاتی سەرزەوی بنزەوی کوردستان، لەمێژە ڕووبەڕووی دژایەتییەکی بەرچاوی گشت لایەنە کوردییەکانی دیکە بۆتەوە..
ئەمڕۆ کە پارتی دێموکراتی کوردستان تاکە پارتە کە ناوی کاندیدەکانی بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتووی نەخستووەتە بەردەم کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، هیچ پارتێک لەکوردستان بە ووتارێک یان بەیانێک هاوسۆزی بۆهەڵوێستی قیناوی پارتی دیموکراتی کوردستان دەرنابڕن..هاوخەمیشی نین ونەبەدرۆونەبەڕاست دڵۆپە فرمێسکێکی بۆ ناڕێژن ..
پارتی تۆمەتبار دەکرێت بەوەی لە ماوەی 32 ساڵی ڕابردوودا پەیوەندی هەواڵگری سەربازی و بازرگانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بۆ لاوازکردنی لایەنە کوردییەکانی دیکە دامەزراندووە.
پارتی لەچاوی پارتەکانی کوردستان تاوانبارە بە : دیکتاتۆری ، خۆبەزلزانینی ،ڕێککەوتنی ژێربەژێروگوماناوی دەمێ لەگەڵ ئەردوگان ،دەمێ لەگەڵ سەدروحەلبوسی. لەنهێنی فرۆشتنی نەوتی هەرێم و کۆنترۆڵکردنی گشت داهاتی چەند ساڵەی ئەم فرۆشتنەوهەڕاجکردنی نەوتی کوردستان وپاشان قەرزاربوونی حکومەت..! 32 ساڵ ملهوڕی وپشتگوێ خستنی لایەنە کوردییەکانی دیکە وگرتنەبەری ڕێگای فرت وفێڵ وچەوت بەهەموو شێوەکانی تەزویرساختەکاری بۆ مانەوە لەسەرکورسی حوکم و قۆرخکردنی دەسەڵات لە جومعە جیاجیاکاندا، لە سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێم ، یاسادانان، ئاسایش، پۆلیس ناوخۆ، ئابووری، پەیوەندیەکانی دەرەوە بە سیاسی و بازرگانییەکان وسەربازیەکانیشەوە.. بەگشت ئەمکارە نایاساییانە پارتی تۆمەتبار دەکرێت...!
بەڵێ پارتی تۆمەتبار دەکرێت بەوەی پەیوەندیی هەواڵگری سەربازی و بازرگانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بۆ لاوازکردن ولێدانی پارتە کوردییەکانی هەرێمی کوردستانی باشوورهەیە، هەتا ئەم ئارەزوی دژایەتیە هەنگاوی ناوە بۆ پارچەکانی دیکە ش ،پارتی کارتۆنی سیاسی دامەزراندووە وەک هێزی ڕۆژ وئەنەکەسە لەڕۆژئاواو پارتی ئازادی حسێن یەزدانپەنا لەڕۆژهەلات ولەباکوریش پشتگیری لە سەرۆک جاش وخێڵەکانی ناوچە کوردیەکان دەکات ئەوانەی پشتگیری لە مانەوەی هێرشی سەربازی ئەردۆگان دەکەن لەباکور بۆلێدانی پارتی کرێکاران لەوناوچانە !
بەڵی دژایەتی پارتی دێموکراتی کوردستان بۆ سەرجەم پارتە کوردییەکانی دیکە وای کرد گشتیان یەکگرتوو بن لەدژی پارتی وچیتر سڵ نەکەنەوە لە تۆمەتەسوواوەکان ، بەنیشتمانفرۆش و جاش و خائن تۆمەتبارکردن ..!
کاتێ پارتی دێموکراتی کوردستان ناوی کاندیدەکانی بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی نەخستۆتە بەردەم کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن لەعێراق، ئەمەش بووەتە هۆی ئەگەری نادڵنیایی و ئاڵۆزیی لە پرۆسەی ڕاکێشانی ژمارەی لیستەکانی هەڵبژاردن کە بڕیارە یەکشەممەی داهاتوو (7.4.2024) بەڕێوە بچێت.
هەموان دەزانن گوزەرانی هاوڵاتیان وبارودۆخی سیاسی ،ئابوری ڕۆشنبیری کوردستانی باشوور ئاڵۆزە و ئاڵۆزتریش دەبێ ..
بەرپرسیای یەکەمی ئەم بارە مۆلەقەی کوردستانی تێکەوتووە ..پارتی دیموکراتی کوردستانەکە 32 ساڵە لە لووتکەی دەسەڵاتی بەڕێوە بردنی حکومەتی هەرێمدا بوون..بێ ڕکابەر ..!
هەرچەندە پارتی هیچ کات هێندە بوێر نەبووە دان بەهەڵەکانیدا بنێت .. هەمیشە ئەوخۆی بەخاوەنی 100٪ دەستکەوتەکان زانیوە ئەگەربووبێت..
بەڵام هەڕا دەکات لەبەرپرسیارێتی 1٪ هەڵەکان..!
ئەمڕۆ پارتی دیموکراتی کوردستان بەرهەمی 32 ساڵی ئەودژایەتییەکرنە زەق وبەرچاوەی کەبۆلایەنە کوردستانییەکانی دیکەی هەبووە دەچنێتەوە..!
ئێستا هیچ لایەنێک پارتی لەبەرەی گەل نابینێ و شکێک نەبووەو نیە لە تۆمەتبارکردنی پارتی بە زۆرقۆرخکردنی 32ساڵەی دەسەڵات وسەپاندنی حوکمێکی گەندەڵ وخێڵەکی ، پشتگوێخستنی بەرژەوەندییەکانی گەلی کوردستان...
ئەوەی ئەمڕۆش ڕوودەدا بڕیارێکی تاک لایەنانەی پارتی دیموکراتی کوردستانە وهێندەی تر دۆخەکەی ئاڵۆزتر کردووە و نادڵنیایی و ئەگەری تەحەدای لە پڕۆسەیەکی بەدیموکراسی هەڵبژاردنی لێکەوتۆتەوە..!
ئەمڕۆ لەهەموو کات زیاتر گومانی دەستوەردانی سەربازیی تورکیاو ئێران وعێراق بەهاوکاری پارتی خۆی لەئارادایە.. !
بەبیانوی جیاواز وەک کاردانەوەیەکی ئەو ووڵاتانە لەئەنجامی دروستبوونی بۆشاییەکی سیاسی لەهەرێمی کوردستان .ئەم هەڵوێستە گوماناویەی پارتی بەهانەیەکی پێشکەش بەودوژمنانەدەکات کەبێنە ناوەوە . ئەم هەڵوێستە کەتەنها بە خۆکوژی پێناسە دەکرێت !
بەڵێ ئەمەخۆکژی سیاسیە نەک تەنها پێشکەش نەکردنی ناوی کاندیدەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو !
سیناریۆی ئەم خۆکوژیە ی دۆستە وەهمیەکانی پارتی دایان ڕشتووە ونەک هەرپاڵەوانی فیلمەکە بەڵکولافاوی گۆماوی خوێنەکە چەند پارتی سیاسی ڕادەماڵێ وگەلێک نهێنی پلانی خۆکوشتنە سیاسیةکە هەڵئەداتەوەو کەگەلێکی بێچارەی تیا گورگانخواردوو دەکرێ..!