کوڕێکی کورد هەبوو گاڵتەچی بوو، هەموو ڕۆژ...

کوڕێکی کورد هەبوو گاڵتەچی بوو، هەموو ڕۆژێ کە ئەڕۆیشتەوە ماڵەوە دایکێکی پیری هەبوو لێی ئەپرسی: ڕۆڵە دەنگوباس چییە؟ ڕۆژێک دیسان پرسی، کوڕەش وتی: بە خوا دایە ئیمڕۆ بە فەرمانی پاشا جاڕیان دا هەرچی بێوەژنێک دانێکی مابێ ئەبێ شوو بکا، هەرکەس نەیدا بە شوو تووشی جەریمە ئەبێ! پیرێژنەیش وتی: ڕۆڵە دەخیل خۆت تووشی جەریمە مەکە، ئەوەتە، من دوو کوتەرە دانم ماوە!