زەنگێ لەقووڵایی مێژووەوە : کتێبی مێژووی بزرو نەگێڕدراوەی کورد..

بەرزان حەمەسوور

 

کاتێ هەواڵی دەرچوونی کتێبی (مێژووی بزرونەگێڕدراوەی کورد) دکتۆر سۆران حەمەڕەش بڵاو بووەوە،ئێمە تەک چەند هاوکاروخەمخۆری زمان وکلتورومێژووی کورد لە پڕۆژەی دیالۆگی نیشتمان سەرقاڵ بووین ،شەووڕۆژمان نابووە سەریەک تا ئەم پڕۆژەیە بەگشت کوردانی تاراوگەو ناوخۆی کوردستان بناسێنن وهەنگاوەکان ئەگەر ووردیش بن ،بەڵام دانەبڕێین بۆ گەیشتن بەگشت ئامانجەکانی دیالۆگی نیشتمان...

دۆستێکی ئازیز لەسەردانی کوردستان بوو،زەحمەتیان کێشا ئەم کتێبەیان بەدیاری بۆهێنام ..لەسەرەتادا بەچاوخشاندنێک بەپێشەکی وناوەڕۆکی کتێبەکە هەستم بە هاو دەنگی وهاوئاوازیەکی سەیرکرد.وامدەزانی تەک دکتۆر سۆران حەمە رەش پێکەوە سرودێکی نیشتمانی دەچڕین لەحەوشەی قوتابخانەی سەرەتایی  زێوەر ...هەموو ڕازونیازەکانی دڵمی پێکابوو، ئاوی کانیەکی سازگار بوو لەچۆڵەوانیەکدا بەگەرومدا دەچووەخوارەوو تینۆتیمی پێدەشکا.ئەستەم بووڕاوەستم ولەنۆشکردنی .

لەماوەی هەفتەیەک بەچڕی کارەکانم وکەمی کاتەوە جاریکم خوێندەوە ..ئێستا بۆجاری دووهەمە ووردتردەیخوێنمەوەوهەڵوێستە لەسەر جومگە هەستیارەکان دەکەمەوە !

بەهەموو پێوەرێک ئەم کتێبە ئەوکتێبەیەکە پێویستە لەماڵی هەمووکوردێکدا هەبێ..

هەومووکوردێک بیخوێنێتەوە  لەبری داستانە ئەفسوناویەکانی شیرین وفەرهاد و ڕۆستەم وزۆراب . لەبری گوێگرتن و خوێندنەوەی  درۆشاخدارو هەڵبەستراوەکانی چڵکاوخۆرەکان  لەناوکۆشکەکانی سەفەوی وعوسمانی ، کەچەندین ساڵە ئەیدەنەوە بەڕوومانا بەبێ ئەوەی داگیرکەرخۆشی باوەڕی پێبێ ! 

 پێشنیار دەکەم :

1-  دایکان وباوکانی کورد شەوی لاپەڕەیەک لەم کتێبە بۆ مندالەکانیان بخوێننەوە!

2- وەزارەتی پەروەردە بئەم کتێبە بخەنە برۆگرامی خوێندنەوە .

3- وەزارەتی خوێندنی باڵا لە تێزی ماجستێرو دکتۆرای نوێدا دای ڕێژنەوەوەک بوارێکی شیاوهەڵبژێردرێ بۆ توێژینەوەوقووڵبوونەوە بۆ پسپۆرانی مێژوو، لەبری مێژووی هەڵبەستراوی داگیرکەر!

 

ئەم کتێبە ڕێچکەیەکە بەرەو ئاشنابوون  بەڕاستیەکان ،بەمێژوو،بەدزەکانی بێ مێژووەکان بەخۆمان و ناسینی دزودوژمن !

ئەم کتێبە چرایەکە بۆ ڕۆشنکردنەوەی مێشک وگشت سوچێکی ماڵەتاریکەکان وڕاماڵینی تاشە بەردوقۆرت وچاڵی ڕێگاوبانەکانی سەرڕێگای کاروانی خەباتی ماندووشەتەکی  نەتەوەی کورد... پارسەنگە بەقوربانیدان  وگیانبەختکردن لەڕیزی شۆڕشەکانی کورد ، ئەرکێکی نەتەوەیی بەرابەرە بە خوێنی پیرۆزی سەردارانی ڕاپەڕینەکانی کورد.. جیاکردنەوەی ئەوداگیرکەرەی پاڵی داوەتەوە ئەمڕۆ وەک خاوەن ماڵ، بێترس دێ و دەچێ..!  لە ئەوکۆرپەی خاوەن ماڵە کوردە بێباوەڕەی هەرلەدایکبوونیەوە ترساو و تۆقیوە، هەرلەناونانێکی کوردی وشوناس و نەتەوەوخوێندن بە زمانی دایکی ..کاتێکیش کەمێشکی دەپژێ ڕووخاو بێزار داماوە ،تەنها  خەمێ کەبەبیریدایدێ چۆن خاکی خۆی بەجێبهێڵێ وبچێ  ..  

ئەم کتێبە ..بومەلەرزەیەکە  تەخت وتاراجی داگیرکەران دەهەژێنێ ...بەردێکە گۆمی لێڵی مێشکە ڕزیوەکان ئەشڵەقێنێ..

هەرکوردێ دەیەوێ بەمێژووی ڕاست ودروستی نەتەوەکەی ئاشنابێت...

هەرکوردێ دەیەوێ تام وبۆنی مرۆڤبوون وئازادی خاک ونەتەوەی بچێژێ..هەستی خاوەن ماڵی وسەروەری بۆ بگەڕێتەوە.باجارێ ئەم کتێبە بخوێنێتەوە.. نەک ئەوچیرۆکە هەڵبەستراوانەی بەزۆرکراون بەمێژوو لەدەمی بۆگەنی داگیرکەرانی خاکی کوردستانەوە دەیڵێن ودەیڵێنەوە تا مێژوویەکی ساختە بۆخۆیان هەڵبەستن و بیانوویەکی بێ بنەما  بۆ بوونیان  لەسەر خاکی کوردستان بهێننەوە..!

ئەم کتێبە تیشکی ئاسۆێ خۆرێکە کەبێژنگی درۆشاخدارەکانی داگیرکەر چیترناتوانێ ڕایگرێ .. 

پەردەلادانە لەسەر مێژووی دزراومان،خاکی داگیرکراومان،زمانی ڕەسەن وفەرهەنگ وکلتوری شێواومان..

سەربڵندکردنەوەووەڵامێکە پڕ بەگەروو..هەڵپرژانە بەڕوی قێزەونی داگیرکەران .

ئێمە کوردین،شانازی دەکەین بەکورد بوونمان بەمێژوومان، ئێمەین خاوەنی ئەم خاکە ،ئێمەین باوکی مێژوو...

چیتر،هەڵناپەڕین بەدەهۆڵی دڕاوتان ..

چیتر، گوێ ناگرین  لە درۆشاخدارەکانتان تادەمی بۆگەنی ئێوە مێژوومان بۆبخوێنێتەوە..