کتێبی رۆمانی «کانڤاسە سپییەکە» بڵاوکرایەوە

لە دووتووێی 162 لاپەڕەدا کتێبی رۆمانی «کانڤاسە سپییەکە» نووسینی «سێلما پێرمێنتێر» و وەرگێڕانی «عومەر رەسوڵ» چاپ و بڵاوکرایەوە کە یەکێکی ترە لە بڵاوکراوەکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم.
ئەم رۆمانە یەکەم بەرهەمی نووسەری هۆڵەندی (سێلما پێرمێنتێر)ە وەک رۆمان، ئەم نووسەرە، خۆی لە بواری هونەری شێوەکاریدا کار دەکات و ئەزموونێکی پڕ و دەوڵەمەندی هەیە، ئەم رۆمانە یەکەم هەوڵی ئەوە لە بواری ئەدەبی گێڕانەوەدا، بەڵام پێشتر ئەزموونی نووسینی دیکەی هەبووە لە گۆڤار و رۆژنامەکاندا، شێوەکاربوونی ئەم خانمە هۆڵەندییە، بە خودی رۆمانەکەشەوە رەنگی داوەتەوە و شاکەسی رۆمانەکە کچێکە بە ناوی ساناوە، کە دواجار پاش بڕینی چەندین قۆناغی ژیان و کێشە و گرفتە کۆمەڵایەتیی و سەختییەکانی ژیان، دەبێت بە هونەرمەندێکی شێوەکار، ئەگەرچی تارمایی ئەو کێشە و سەختیانەی ژیان هەر بە شوێنیەوەن و وەک کابووس لە خەیاڵ و بەرچاوی لاناچن، بەڵام سەرەنجام بە یەکێک بە ئاواتەکانی منداڵی دەگات، ئەویش بوون بە هونەرەمەندە و کارکردنە لە دنیای وێنەکێشاندا، وێنەکێشان هەر لە سەرەتاوە لای سانا، هۆیەک بووە بۆ وەڵامدانەوە بە تەنیایی و بیر و خەیاڵ و خەون و پرسیارە زۆرەکانی.

 

سەچاوە: knwe