ناسنامەی کتێب: «ڤلادیمیر نابۆکۆف و بەدگۆڕانی کافکا»، ئامادەکردن و وەرگێڕانی: سەڵاح حەسەن پاڵەوان، چاپەمەنی ماڵی وەفایی، هەولێر 2022.
کتێبی ڤلادیمیر نابۆکۆف و بەدگۆڕانی کافکا، لە چاپکراوەکانی ماڵی وەفاییە، ساڵی 2022 بڵاوکراوەتەوە، ئەم کتێبە لە پێنج بەش پێکهاتووە بەشی یەکەمیان بریتییە لە ژیاننامەی ڤلادیمیر نابۆکۆف بەپێی پێڕست و ساڵە گرنگەکانی تەمەنی. بەشی دووەم (دەربارەی ڕۆمانی ”لۆلیتا”) ئەو ڕۆمانەی بووە هۆی ناساندنی نابۆکۆف، بەشی سێیەمی چاوپێکەوتنێکی دوورودرێژ دەربارەی بەرهەم و ڕۆمانەکانی، بەتایبەت ڕۆمانی لۆلیتا و هەروەها قسەکردن لەسەر کارە وەرگێڕانەکانی بە تایبەت وەرگێڕانی بەرهەمەکانی پۆشکین لە زمانی ڕووسییەوە بۆ سەر زمانی ئینگلیزی، بەشی چوارەم: نابۆکۆف شیکردنەوەیەکی دووردرێژ دەکات بۆ ڕۆمانی بەدگۆڕان (1915)ی فڕانس کافکا، کە لە نێوان ساڵانی 1883- 1924 ژیاوە.
سەرچاوە: kurdishbookhouse