کتێبی "کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نائارام" بڵاودەكرێتەوە

 

 


کتێبی "کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نائارام"

کە نوێترین بەرهەمی نووسەر و لێکۆڵەری کورد لوقمان قه نبەرییە، لە لایەن کتێبخانەی ئارزان چاپکراوە.

لوقمان غەنبەری خاوەنی دکتۆرایە لە زانستە سیاسییەکان. بواری لێکۆڵینەوەی لوقمان بریتییە لە پرسەکانی جیهانگیری، گەشەپێدان، ناسنامە و پرسەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

  تا ئێستا کتێبی وەک "جیهانیبوون و جیهانی عەرەبی لە سەردەمی خۆگونجاندن لەگەڵ بزووتنەوە عەرەبییە مۆدێرنەکان"، "جیۆئابووری ئێران و سیاسەتی دەرەوەی گەشەسەندنخواز"، "ناسیۆنالیزم، حکومەت و ناسنامە لە جیهانی عەرەبیدا"، "کورد لە ئێراندا: ڕابردوو و ئێستا و داهاتوو" ، لەلایەن دکتۆر غەنباری بڵاوکراوەتەوە. هەروەها زیاتر لە ٣٠ بابەتی زانستی و توێژینەوە لەگەڵ دەیان تێبینی ڕۆژنامەوانی لەلایەن ئەم توێژەرە گەنج و پابەندە بڵاوکراوەتەوە. وەرگێڕانی کتێبی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، نوێترین بەرهەمی وەرگێڕانی لوقمان قەنبەرییە.

 نووسەری سەرەکی کتێبەکە پرۆفیسۆر ئۆفرا بێنجیۆیە، پسپۆڕی کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کوردە.

سەرچاوە : زەمەن