کاریگەری پارتێکی نەژادپەرستی تورکی لەسەرفوتبالیست و گەنجی تورکی لە ئەوروپا..

 

دیالۆگی نیشتمان..

 

کاریگەری پارتێکی نەژادپەرستی تورکی لەسەرگەنجی تورکی ئەوروپا.. 

 

 

سڕکردنی مێری دەمیرێلی یاریزانی تورکی لەلایەن یوفا، مشتومڕی بەرچاو  و کاردانەوەی بەرپرسانی باڵای تورکیای بەدوای خۆیدا هێنا. قەدەغەکردنی دوو یاری دوای ئەوە سەپێندرا بەسەر دەمیرێل کە بە "سڵاوی نەتەوەپەرستی گورگ" ئاهەنگی سەرکەوتنی وڵاتەکەی لە پاڵەوانێتی ئەوروپای ٢٠٢٤ی گێڕا، کە ئاماژەیەکە بۆ پەیوەندی بە باڵی توندڕەوی پارتی بزووتنەوەی ناسیۆنالیستی مەهەپە، گورگە خۆڵەمێشییەکانەوە هەیە .. کەساڵی پار بەبڕیارێکی دەوڵەتی چالاکیەکانی ئەم گورگە خۆڵەمێشییانە لە ئاڵمانیا قەدەغەکراوە..

کاردانەوە سیاسییەکان هەرزوو دەرکەوتن کاتێ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا نیگەرانی خۆی دەربڕی لەوەی پارتە سیاسییە توندڕەوەکانی ناو تورکیا کاریگەرییان لەسەر توندوتیژی نەتەوەیی لەنێو گەنجانی تورکیادا هەبووە. ئاماژەیکرد کە ئەمە دەتوانێت یەکێک بێت لە هۆکارەکانی ڕووبەڕوی  تورکیا دەبێتەوە لە وەرگرتنی لە کۆمەڵگەی ئەوروپی.

جەڤدەت یڵمازلە پلاتفۆرمی ئێکس لە سۆشیال میدیا ڕەخنەی لە بڕیارەکە گرت کە نابێ بڕیارە سیاسییەکان دەست لە تۆپی پێ بدەن. بەڵام نەیتوانی هیچ لە شێوە ناشیرینەکەی ئاماژەی "سڵاوی گورگەنەژاد پەرستەکان"ی دەمیرێل بگۆڕێت کەپەیوەندییەکی نزیک بە مەهەپەیەوە هەیە کە پاڵپشتی پارتی دەسەڵاتداری داد و گەشەپێدان (ئاکەپە) بە سەرۆکایەتی سەرۆک ئەردۆغان دەکات!
لێدوانی دیمیرێلی یاریزان بەرگری لە کارەکەی کرد و ڕایگەیاند کە ئاهەنگەکە ئاماژەیەکی پلان بۆ داڕێژراو و نیشاندانی نیشتمانپەروەری بووە..!
بڕیارەکەی یوفا و وەڵامێکە بۆتورکیا کەبڕیاری سڕکردنی دیمیرێل لە یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا بۆ دوو یاری ڕاگرتن تەنها بڕیارێکی یوفا نیە بەهۆی ئەوەی ئاماژەیەکی سیاسیی کردووە، بەڵکو زۆرتر بۆ پارتە ڕەگەز پەرستەکانە ،بۆ سەرۆکی تورکییە کە لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک شارەوانیەکانی تورکی بەئاشکرا هەماهەنگی و لێک نزیکبوونەوەی ئەردۆگان وپارتە ڕەگەزپەرستەکانی تورکیا زۆر بەزەقی دەرکەوت ..!
کاریگەری ئەم سڕکردنە مانای ئەوەیە دیمیرێل لە یارییە گرنگەکەی چارەکی کۆتایی بەرامبەر هۆڵەندا بەشداری ناکات.
هەرچەندە فیدراسیۆنی تۆپی پێی تورکی  باس لەوە دەکەن کە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ناوخۆی تورکیا بەنیازە تانە لە بڕیارەکەی یوفا بدات.
ئەم ڕووداوە لای هەندێک شەپازلەیەکی بەئاگاهێنانەوەی ئەوروپایە بۆ پابەند بوونی گشت کۆمەڵگای ئەوروپی بە مافی مرۆڤ ویەکسانی وپەنابردنە بۆزمانی دیالۆگ  دوور لە زمانی توندوتیژی وهاوارێکە بۆ پێکەوەژیان وتێکەڵاوی کلتورەجیاوازەکان..

لای هەندێکیش تەنها یەکتربڕینی وەرزش و سیاسەتە ، تیشکخستنە  سەر ئەوەی کە چۆن کردارەکان لە یاریگادا دەتوانن ڕەنگدانەوەی پرسە کۆمەڵایەتی-سیاسییە فراوانترەکان بن.

کاردانەوەی کاربەدەستانی تورکیا ئاماژەیە بۆ گورزخواردنێکی بەهێزی پڕبەئازار.. تێکەڵ بە کاردانەوەیەکی هەستی ڕەگەزپەرستی وەهەڵوێستیێکە کەتا ئەمڕۆ  ناتوانێ گوزارشت لە پابەندبوونی خۆی بکات بە مەرجەکانی چوونە ناو خێزانی ئەوروپا ،چونکە بێتوانایە لەکۆنتڕۆڵ کردنی بارۆمەتری ڕەگەزپەرستی لای گەنجانی تورکی و ئاوێتەکردنی  ئاماژە سیاسییەکان وبڕیارە سیاسیەکان کان وڕۆحی پێکەوەژیان مرۆڤدۆستانە لە بواری وەرزشیشدا پیادە بکەن  ..