کابرایەکی کەچەڵ - کە ڕیش هەتا پشت مل...

کابرایەکی کەچەڵ - کە ڕیش هەتا پشت مل و لاچانگی هاتبوو - تووشی منداڵێکی دراوسێیان بوو، پێی وت: بە خوا ڕۆڵە دایکت وەختی خۆی جوان بوو، زۆرم حەز لێ ئەکرد - ئاحۆ ئەو هیچ جارێ باسی من ناکا؟ کوڕەکەش وتی: بە خوا مامە بە سەری تۆ، هەموو شەوێ هەتا نیوەشەو هەر باسی سەر و کاکۆڵە جوانەکەت ئەکا!