کابرایەکی کورد لە دەوری تورکانا ئەگیرێ...

کابرایەکی کورد لە دەوری تورکانا ئەگیرێ بە سەربازی و ئەیبەن بۆ مەشق کردن، بە ڕیز لەگەڵ سەربازەکانی ترا ڕایئەگرن و ئەکەوێتە سەرووی هەموویانەوە، ئارەزووی سەبیل ئەکا، کیسە و سەبیلەکەی دەردێنێ و ئەیەوێ سەبیلێ تێکا. لەو کاتەدا سەرژمێر دێت سەرژمێریان بکا، ئەچێتە بەردەمی کابرا کوردەوە ئەڵێ: بڵێ «بیر». ئەویش ئەڵێ: برا سەور کە با سەبیلەکەم تێکەم! ئەڵێ: کوڕە بڵێ بیر سەویلی چی؟ - ئەوا ئەویش خەریکە دەست بە سەر سەبیلەکەیا دێنێت تووتنەکەی ساف ئەکا - هەر پێی ئەڵێ برا سەور کە با سەویلەکەم تێکەم، کابرای سەرژمێر ئەوەستێتەوە دوو سێ زللەی چاک ئەکێشێ بە بنا گوێیا! ئینجا کابرای کوردە ئەڵێ: برام بیر، باوکم بیر، کوڕی ئامۆزام حەو جار بیر بزانم بوی وەشا؟ کوڕ تاینگ نایەڵی پیاو سەویلەکەی تێکا!