کابرایەکی موکری..

کابرایەکی موکری لەگەڵ ژنەکەیا دانیشتبوون لە گوێ ئاگردانەکەیاندا،

زستان بوو،کلووی بەفر ئەهاتە خوارەوە، دوو چیلکەیان کردبووەوە بە ئاگر و کزۆڵەیان کردبوو لە بەریا.

ژنەکە لە پیاوەکەی پرسی: ئەرێ پیاوەکە! ئێمە باش ڕائەبوێرین یا عەزیزخانی سەردار؟

پیاوەکەش پێی وت: ژنەکە! عەزیز خان چاک ئەخوا، بەڵام ئێمە چاک ئەکەین!

وەڵامەکەی دوو سووچی هەیە !