کابرایەک کاغەز بۆ دۆستێکی ئەنووسێ...

کابرایەک کاغەز بۆ دۆستێکی ئەنووسێ، ئەیەوێت هەندێ شتی بەینی خۆیانی بۆ بنووسێ، بەڵام کابرایەکی تر لە بن دەستییەوە دانیشتبوو و سەیری کاغەزەکەی ئەکرد، ئەمیش لەبەر ئەو، قسەکەی نەئەنووسی. ئینجا نووسی: برا سەگبابێک لە بن دەستمەوە دانیشتووە کاغەزەکەم ئەخوێنێتەوە ناتوانم هیچت بۆ بنووسم! کابرای بن دەستی وتی: کوڕە کابرا بۆچ جنێوم ئەدەیتێ، من کەی سەیری دەستی تۆم کردووە؟ ئەویش وتی: ئەگەر نەتکردووە چۆن ئەزانی جنێوت ئەدەمێ؟!