کابرایەک هەبوو براخاسی ناو بوو، قسەمان...

کابرایەک هەبوو «براخاس»ی ناو بوو، قسەمان لە هاڵ و هەواڵی عەسکەرییەوە ئەکرد کە گۆیا ئێستا ڕێک و پێکترە، وتی: برا ڕێکوپێکی چی؟ من خۆم لە دەوری عوسمانیا زەفتییە بووم، دووکانەکەشم قەسابی بوو، هەموو ڕۆژێ کە وەختی مەشق ئەهات دوو تارانیم ئەدا بە یەکێ چوو مەشقەکەی بۆ ئەکردم، بەو قورعانەی لێت خوێندووە ئێستا و ئەوساش خۆم ئەو قەنارەمە بەجێ نەهێشت، ئەوە بوو عەسکەری ئێستاش ئەمانە بە ناخێری گیانیان گوایە عەسکەری ئەکەن!