کابرایەک لە سنە هەبوو مەولووی ناو بوو...

کابرایەک لە سنە هەبوو «مەولوو»ی ناو بوو، کابرایەکی قسە قوت و گاڵتەچی بوو، ماڵ کاولە ئەوەندە زل و ناکۆلۆکاریش بوو ئەتوت تاوێرە! کەچی کوڕێکی هەبوو ئەوەندە بچووک بوو هەروەخت کە لە گەڵیا ئەڕۆیشت ئەتوت هێلکەیە بە شوێنیەوە! لێیان ئەپرسی: مەلوو ئەمە کوڕی خۆتە؟ ئەیوت: من نازانم دایکی ئەزانێ!