کابرایەک بوو بە میوانی ماڵە کوردێک، نانیان دانا چێشتەکە زۆر گەرم بوو، کابرای میوان هەموو دەم و ددانی سووتا! لە تاوانا سەری بەرز کردەوە و سەیرێکی دارەڕای خانووەکەی کرد، بۆ ئەوەی خاوەن - ماڵەکە هەستی پێ نەکا، پێی وت: ئەرێ برا ئەم خانووەت بە چەندی دروست کردووە؟ کابرای خاوەن ماڵیش وتی: بە دوو فوو و سەبرێک.