ژیریی دەستکرد چییە و چۆن کار دەکات؟

 

شایان پاشا


ژیریی دەستکرد (AI) Artificial intelligence پێشکەوتنێکی تەکنەلۆژییە بە بەکارهێنانی زمانەکانی پرۆگرام بۆ پەرەپێدانی سیستەمی کۆمپیوتەر بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکان تا توانای ئەنجامدانی ئەو ئەرکانەی هەبێت کە لە مێژوودا پێویستی بە زیرەکی مرۆڤ هەبووە، وەک تێگەشتن لە کەسی بەرامبەر ، ئەنجامدانی گفتوگۆ, بڕیاردان و دەستنیشانکردنی نەخشەکان, واتە هەموو ئەو شتانەی کە پێویستی بە مرۆڤ و ژیرییەکەی هەیە بۆ ئەنجامدانی، واتە ژیریی دەستکرد بریتییە لە ئەنجامدانی ئەو ئەرکانەی بە مرۆڤ جێبەجێی دەکرێن کە لە ڕێگەی پرۆگرای کۆمپیۆتەرەوە بە ئامێری دیکە بکرێن.

زۆربەی خەڵک ئەمڕۆ زاراوەی AI بەکاردەهێنن، کە ئاماژەیە بە کۆمەڵێک تەکنەلۆژیا وەکو Chat GPT یان توڵی بینایی کۆمپیوتەر (Computer vision) کە ئامێرەکان دەتوانن ئەو ئەرکانە ئەنجام بدەن کە پێشتر تەنها مرۆڤ دەیتوانی بیکات وەک دروستکردنی دەقی نووسراو، لێیخوڕینی ئۆتۆمبێل ، یان شیکردنەوەی داتاکان.
لە نیوەی یەکەمی سەدەی بیستەمدا، زانستی خەیاڵی جیهانی ئاشنا کرد بە ڕۆبۆتی زیرەکی دەستکرد. سەرەتا لە فلیمی Wizard of Oz واتە جادووگەری ئۆز دەستی پێکرد و بەردەوام بوو لەگەڵ ئەو ڕۆبۆتە مرۆڤدۆستەی کە لە Metropolis میترۆپۆلیس خۆی وەک ماریا نیشان دەدا. تا ساڵانی ١٩٥٠، نەوەیەک لە زانا و بیرکار و فەیلەسوفمان هەبوو کە داهێنانی ژیریی دەستکردیان لە مێشکیاندا هوبوو. یەکێک لەو کەسانە ئالان تورینگ بوو، گەنجێکی بەریتانی بوو کە ئەگەری بیرکاری زیرەکی دەستکردی لێکۆڵیەوە. تۆرینگ پێشنیاری کرد کە مرۆڤەکان زانیارییە بەردەستەکان و هەروەها عەقڵ بەکاربهێنن بۆ ئەوەی کێشەکان چارەسەر بکەن و بڕیار بدەن، کەواتە بۆچی ئامێرەکان ناتوانن هەمان شت بکەن؟ ئەمەش چوارچێوەی لۆژیکی وتارەکەی بوو لە ساڵی ١٩٥٠ بە ناوی ئامێری کۆمپیوتەر و زیرەکی کە تێیدا باسی چۆنیەتی دروستکردنی ئامێری زیرەک و چۆنیەتی تاقیکردنەوەی زیرەکییان کرد.

بۆ ماوەی چەند ساڵێک بیرۆکەکە بە بێ بنەما و پڕ و پووچ نیشان درا، بەڵام لە ساڵی ١٩٥٧ تا ١٩٧٤، AI گەشەی سەند. کۆمپیوتەرەکان دەیانتوانی زانیاری زیاتر هەڵبگرن و خێراتربوون و هەرزانتربوون و دەستڕاگەیشتنیان زیاتر بوو. هەروەها پرۆسەی فێربوونی کۆمپیۆتەرەکان چالاکتر بوون و خەڵک باشتر بوون لە زانینی ئەوەی کام لە ئاپەکان بۆ کار و چارەسەرکردنی کێشەکانیان بەکاربهێنن.

بەکارهێنانی AI لە ساڵانی ۱۹۹۰ و ۲۰۰۰ دا گەشەی کرد و زۆرێک لە ئامانجە دیارەکانی ژیریی دەستکرد بەدی هێنران. لە ساڵی ۱۹۹۷، پاڵەوانی جیهانی شەتڕەنج و مامۆستای گەورە گاری کاسپارۆڤ لەلایەن بەرنامەی کۆمپیوتەری شەتڕەنجی دیپ بلوی ئای بی ئێم شکستی هێنا. یەکەم جار بوو کە پاڵەوانی جیهانی شەتڕەنج بۆ کۆمپیوتەر یارییەک لەدەست بدات و وەک هەنگاوێکی گەورە خزمەتی کرد بەرەو بەرنامەیەکی بڕیاردانی ژیریی دەستکرد. لە هەمان ساڵدا، بەرنامەی ناسینەوەی قسەکردن، کە لەلایەن سیستەمی دراگۆن پەرەپێدرا، لەسەر ویندۆز جێبەجێ کرا. ئەمە هەنگاوێکی دیکەی گەورە بوو. تەنانەت هەستی مرۆڤ یارییەکی دادپەروەرانە بوو وەک بەڵگەیەک لەلایەن کیسمێت، ڕۆبۆتێک کە لەلایەن سینتیا بریزیال پەرەپێدراوە کە دەتوانێت هەستەکان بناسێنێت و نیشانی بدات.

ئەڵبەتە زیرەکی مرۆڤ توانایەکی زۆر زیاتری هەیە لە زیرەکی ژیریی دەستکرد، بە تایبەتی لە بابەتی کۆمەڵایەتیەکان، بۆ نموونە سەختە بە بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد ئامێرێک درووست بکرێت تەواوی نەریتە کۆمەڵایەتییەکانی ژیانی کەسێک بزانێت و لەگەڵ کۆمەڵگاکەی رێک بکەوێت. ڕاستێکەی ئەوەی ژیریی دەستکرد خاوەنی IQ نین، ئەمانە و هۆکاری دیکە وادەکات زۆر جیاواز بێت لە زیرەکی مرۆڤ، زۆر لایەنی بیرکردنەوە و بڕیاردان هەن کە ژیریی دەستکرد ناتوانێت شارەزای بێت وەک، هەستەکان کە شتێک نین هیچ ئامێرێک ڕا بهێنیت بۆی، بە کورتی بیری مرۆڤ زۆر لەوە گەورەترە لە ئامێرێکدا کۆ بکرێتەوە کە هەر خۆی درووستی کردبێت.

جۆرەکانی ژیریی دەستکرد
لەگەڵ هەوڵی توێژەران بۆ بنیاتنانی فۆڕمی پێشکەوتووتری ژیریی دەستکرد، دەبێت دەست بکەن بە داڕشتنی تێگەیشتنێکی تەواو لەوەی کە زیرەکی یان تەنانەت هۆشیاری بە وردی مانای چییە. توێژەران لە هەوڵی ڕوونکردنەوەی ئەم چەمکانەدا، چوار جۆری ژیریی دەستکردیان خستۆتە ڕوو. لێرەدا پوختەیەک لە هەر جۆرێکی AI دەخەینەڕوو:

١-ئامێری کارلێکەر
ئامێری کارلێککەر سەرەتاییترین جۆری زیرەکی دەستکردە. ئەو ئامێرانەی بەم شێوەیە دروستکراون خاوەنی هیچ زانیارییەک نین لەسەر ڕووداوەکانی پێشوو بەڵکو لەبری ئەوە تەنها "کاردانەوە"یان دەبێت بەرامبەر بەو شتانەی کە لەبەردەمیاندایە لە ساتێکی دیاریکراودا. لە ئەنجامدا تەنها دەتوانن هەندێک ئەرکی پێشکەوتوو لە چوارچێوەیەکی زۆر تەسکدا ئەنجام بدەن، وەک یاری شەترەنج و توانای ئەنجامدانی ئەرکەکانیان لە دەرەوەی چوارچێوەی سنوورداریان نییە.

٢-ئامێری بیرگەی سنووردار
ئەو ئامێرانەی کە بیرەوەرییان سنووردارە، خاوەنی تێگەیشتنێکی سنووردارن لە ڕووداوەکانی ڕابردوو. دەتوانن زیاتر لەگەڵ جیهانی دەوروبەریان بگونجێن زیاتر لەوەی کە ئامێرە کارلێککەرەکان دەتوانن. بۆ نموونە ئۆتۆمبێلە خۆ لێخوڕینەکان جۆرێک لە بیرەوەری سنووردار بەکاردەهێنن بۆ سووڕانەوە و چاودێریکردنی نزیکبوونەوەی ئۆتۆمبێلەکان و ڕێکخستنی خێراییەکانیان. بەڵام ئەو ئامێرانەی کە تەنها بیرەوەرییان سنووردارە، ناتوانن تێگەیشتنێکی تەواو لە جیهان پێکبهێنن، چونکە بیرهێنانەوەیان لە ڕووداوەکانی ڕابردوو سنووردارە و تەنیا لە چوارچێ تەسکدا بەکاردەهێنرێت.

٣-بیردۆزی ئامێرەکانی مێشک
ئەو ئامێرانەی کە دەتوانن بیربکەنەوە، نوێنەرایەتی شێوەیەکی سەرەتایی ژیریی گشتی دەستکرد دەکەن. ئامێرەکانی ئەم جۆرە تێگەیشتنیان هەیە لە قەوارەکانی تر کە لە جیهاندا هەن. تا ئێستا ئەم جۆرە هێشتا بەدی نەکراوە.

٤-ئامێری خۆئاگادار
ئەو ئامێرانەی کە هەستی خۆئاگادارییان هەیە لە ڕووی تیۆریەوە پێشکەوتووترین جۆری AIن و خاوەنی تێگەیشتنێک دەبن لە جیهان و دەوروبەریان. ئەمەش مەبەستی زۆربەی خەڵکە کاتێک باس لە بەدەستهێنانی AGI دەکەن. لە ئێستادا ئەمە ئامانجێکی دوور لە واقیعە.

دواڕۆژیAI
لە داهاتوویەکی نزیکدا AI لە زۆربەی بوارەکاندا بەکاردێت. لە ڕاستیدا، لە ئێستاوە لە ئارادایە. لە ئەمەریکا و زۆربەی وڵاتە پێشکەوتووەکانی جیهان لە کاتی پەیوەندیکردن بە کۆمپانیایەکەوە ئامێرەکان وەڵام دەدەنەوە. لەم ڕۆژانەدا تەنانەت ئامێرەکان پەیوەندیت پێوە دەکەن. مرۆڤ دەتوانێت خەیاڵ بکات کە لەگەڵ سیستەمێکی پسپۆڕدا گفتوگۆ بکات، یان گفتوگۆیەک بە دوو زمانی جیاواز هەبێت کە لە کاتی ڕاستەقینەدا وەربگێڕدرێت. هەروەها دەتوانین چاوەڕوان بین لە داهاتوویەکی نزیکدا ئۆتۆمبێلی بێ شۆفێر لەسەر ڕێگا و بان ببینین، یان ئامێرێک جێی پزیشک بگرێتەوە لە کاتی ئەنجامدانی نەشتەرگەری ، واتە وای لێدێت AI لە زۆربەی ئەرکەکاندا توانای دەبێت جێی مرۆڤ بگرێتەوە کە ئەمەش دەبێتە شتێکی واقیعی کە لە دەیەکانی داهاتوودا بێتە دی.
تەنها پرسیارێک لەوێدایە دێتە پێش کە ئەویش کە ئایا AI بۆ لەمەودوا تا چ ڕادەیەک بۆ کاری باشە یان خراپە بەکار دەهێنرێت!!؟


سەرچاوەکان/ Machine Intelligence Research Institute ، Harvard University ، Coursera

 

سەرچاوە : دەنگی ئەمریکا