ژمارەیەکی نوێی گۆڤاری دیوان

لە دووتووێی 144 لاپەڕەدا ژمارە (11)ی گۆڤاری (دیوان) بە کۆمەڵێک بابەتی جۆراوجۆرەوە چاپ و بڵاوکرایەوە.
لەم ژمارە نوێیەی گۆڤارەکەدا جگە لە دۆسێی ژمارە کە تایبەتە بە «صافی هیرانی» شاعیر، چەندین بابەتی ئەدەبی و هونەریی و مێژوویی و رەخنەیی و لێکۆڵینەوە و رۆشنبیریی گشتیی بڵاوکراوەتەوە، لەوانە: «جوەکان، کە هێشتا لە هەولێر بوو. چۆن باسی جوەکانی هەولێر دەکەن. کوردبوونی جوەکانی هەولێر. شار لە فۆلکلۆر و شیعری کلاسیکی کوردیی کرمانجی ناوەڕاست. گەشەی زمانی شیعر لەگەڵ گەشەکردن و رەوتی مێژوودا. شارێکی ناتەواو. گەشتی مەست. دیدار لەگەڵ «زەید مەحمود»دا. شانۆ لە هەولێری پایتەخت بەرەو کوێ؟. کتێبی «ئەمڕۆ ساتمەم کرد، بەسەر دوێنێدا سەرکەوتم» و چەندین بابەتی تر. 

 

 

سەرچاوە: knwe