ژمارەیەکی نوێی گۆڤاری ته‌وار ده‌رچوو

ژماره‌ی 81ی گۆڤاری ته‌وار به‌ كۆمه‌ڵێك بابه‌تی هه‌مه‌ڕه‌نگ و جیاواز كه‌وته‌ به‌ردیدی خوێنه‌ران.
له‌م ژماره‌یه‌دا كۆمه‌ڵێك بابه‌ت بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، له‌وانه‌:  نێر و مێ و هیتر، ژن و ئایین، فێمینیست و فه‌لسه‌فه‌ی زانست، جێنده‌ر و كۆمه‌ڵێك پرسی دیكه‌، فۆرمی ره‌گه‌زیی و یه‌كسانی جێنده‌ریی، جیاكاری دژ به‌ ژن، خوێندنه‌وه‌یه‌كی یاسایی بۆ بابه‌تی فره‌ژنی، دڵپیسی لای پیاوان، ده‌روونناسی ئه‌رێنی، گرنگی په‌روه‌رده‌ له‌ بونیادنانی كه‌سایه‌تی و چه‌ندین بابه‌تی دیكه‌ خراونه‌ته‌ڕوو.
گۆڤاری ته‌وار، گۆڤارێكی وه‌رزیی رووناكبیریی گشتییه‌ كه‌ یه‌كێتی ژنانی كوردستان ده‌ریده‌كات. 

 

 

سەرچاوە: knwe