ژمارەیەک ڕۆشنبیر: بەردەوامبوونی شەڕی ڕاگەیاندنی نێوان پارتی و یەکێتی مەترسیدارە

 

 

 

 

 

ژمارەیەک نووسەر و چالاکوان و کەسایەتی هەرێمی کوردستان لە توێژە جیاجیاکان لە ڕاگەیەنراوێکدا داوا دەکەن بانگەشەیەکی شارستانیانە لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت، دەشڵێن" شەڕی ڕاگەیاندنی نێوان پارتی و یەکێتی مەترسیدارە دەبێت کۆتایی پێبێت".
ئاماژە بۆ ئەوەش دەکەن، بانگەشەی توند و گەڕانەوە بۆ سەردەمی ناکۆکییە حزبیەکان و مەترسییە دەرەکی و ئیقلییمیەکان دەبێتە هۆی دروستکردنی مەترسییەکی جدی بۆ سەر هەرێمی کوردستان.
 

دەقی ڕاگەیەنراوەکە:
 

بانگەشەیەکی شارستانیانە ھەرێمی کوردستان لە ھەڕەشەیەکی جدی دەپارێزێت 

 ڕای گشتیی کوردستان 

قەوارە و ھیز و لایەنە سیاسییەکان

وەک ئاشکرایە چەند ڕۆژێکی دیکە بە شێوەیەکی فەرمی لە ھەرێمی کوردستان پڕۆسەی بانگەشەی ھەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەست پێ دەکات، ئێمە ژمارەیەک لە کەسایەتی سیاسی و نووسەر و رۆژنامەنووس، کەسانی ئەکادیمی و چالاکوانان و چین و توێژەکانی کۆمەڵگا کە لە خوارەوە ناومان نووسراوە، لە سۆنگەی دەرک کردنمان بە مەترسی لێکەوتەکانی بانگەشەی توند و گەڕانەوە بۆ سەردەمی ناکۆکییە حزبیەکان و ھەڵدانەوەی قەتماغەی کۆنەبرین، لە پاڵ ھەموو ئەمانەشدا مەترسییە دەرەکی و ئیقلییمیەکانی سەر ھەرێمی کوردستان، لە پێناوی پاراستنی ھەرێمی کوردستان لەو مەترسییە جددیانەی کە ڕوو بەڕووی ھەرێم دەبێتەوە، ھەروەھا بۆ ئەوەی بیسەلمێنین کە بڕوامان بە دیموکراسی ھەیە و ھەموو تاکێکی کۆمەڵگا ئازادە لە دەنگدان داوادەکەین بانگەشەی ھەڵبژاردن بە شێوازێکی شارستانیانە و ھێمن و لە کەشێکی دیموکراسیانەی ئارام بەڕێوەبچێت.

ھەموو لایەک بەڵێن بدات کە پابەندی دەرەنجامەکانی ھەڵبژاردن دەبێت، ڕەخساندنی ھەلی یەکسان و ئازاد بۆ سەرجەم قەوارە و لایەنەکان و کاندیدە سەربەخۆکان، دوورکەوتنە لە سیاسەتی فشار ھەموو شێوازێکی ناڕەوا بە ئامانجی بەدەستھێنان و کۆکردنەوەی دەنگ بەردەوام بوونی شەڕی ڕاگەیاندنی نێوان پارتی و یەکێتی مەترسیدارە دەبێت کۆتایی پێبێت

. ناوەکان

 :- 1- د. جەمشید حەیدەری نوسەر ھەولێر 2- د. محیەدین حەسەن مامۆستایی زانکۆ ھەولێر 3- ئاسۆس ھەردی نووسەر و رۆژنامەنووس سلێمانی 4- کەمال رەووف نووسەر و رۆژنامەنووس سلێمانی 5- نەبەز مستەفا رۆژنامەنووس ھەولێر 6- د. شێرکۆ کرمانج توێژەری سیاسی کەنەدا 7- نعمەت عەبدولڵا یەکێتی پەرلەمنتاران ھەولێر 8- کاوە نادر چالاکوانی سیاسی ھەولێر 9- گەشە دارا حەفید پەرەمانتاری پێشوو سلێمانی 10- د. شێرکۆ حەمەئەمین مامۆستای زانکۆ سلێمانی 11- کنێر عەبدولڵا نووسەر و ڕۆژنامەنووس سلێمانی 12- کاردۆ موحەمەد پیرداود پەرلەمانتاری پێشوو ھەولێر 13- بلێسە جەبار فەرمان پەرلەمناتاری پێشوو سلێمانی 14- ھاوکار عزەت میکە رۆژنامەنووس سلێمانی 15- چەتۆ بەڕانەتی نووسەرپێشمەرگەی دێرین ھەولێر 16- شوان موحەمەد ڕۆژنامەنووس سلێمانی 17- نیشتمان کەمال چالاکی سیاسی ھەولێر 18- بەھرۆز گەڵاڵی سیاسی ھەولێر 19- ئاسۆ حەیدەری رۆشەنبیر ھەولێر 20- زیرەک کەمال سیاسی ھەولێر 21- گۆران جەلال راوێژکاری یاسایی ھەولێر 22- زکەریا محمەد سعید چالاکی مافی مارۆڤ ئەڵمانیا 23- ڕەوشەن قاسم نوسەر سلێمانی 24- بەختیار مستەفا چالاکوان سلێمانی 25- ھەندرێن شێخ راغب نووسەر و ڕۆژنامەنووس ھەولێر 26- ھیوا سەید سەلیم نووسەر و ڕۆژنامەنووس ھەولێر 27- نەھرۆ عەڵایی ڕۆژنامەنووس ھەولێر 28- پەروا عەلی پەرلەمانتاری پێشوو سلێمانی 29- کۆسرەت ئەحمەد بێکەس نووسەر ھەولێر 30- فازل عەباس ڕۆژنامەنووس ھەولێر 31- ھاژە سلێمان پەرلەمانتاری پێشوو ھەولێر 32- ئەحمەد حەمەدئەمین مامۆستای زانکۆ رانیە 33- د.جەوھەر سرێشمەیی پارێزەر سۆران 34- شوکرەڵا حەمەدئەمین چالاکوانی سیاسی ھەولێر 35- تەیب موعتەسەم چالاکوانی سیاسی ڕواندز 36- موحسین عەبدولڵا چالاکوانی مافی مرۆڤ نەرویج 37- ھاوڕی کوردی چالاکوان ھەولێر 38- نەژاد حەیدەری ماۆستا و چاالکوان ڕانیە 39- لەتیف فاتح فەرەج نووسەر وڕۆژنامەنووس چەمچەماڵ 40- د. ھێرش سەید سەلیم پزیشک سلێمانی 41- عەلی عەبدولڵا خانەنیشین ئەڵمانیا 42- ھەژار مەعروف کرێکار ھەولێر 43- عەبدولقادر سەعید نوسەر سلێمانی 44- بێکەس قادر پارێزەر ھەولێر 45- بایەزید کەریم چالاکوان ھەولێر 46- کەریم عەباس مامۆستا و چالاکوان ھەولێر 47- فاتح مستەفا چالاکوان ھەولێر 48- د. یوسف حەسەن مامۆستای زانکۆ کەرکوک 49- بابەکر دڕەیی نوسەر و ڕۆژنامەنووس سلێمانی 50- ھێمن مامەند ڕۆژنامەنووس سلێمانی 51- سەگڤان ئەرتیسی مامۆستا دھۆک 52- حکیم محمد سعید چاودێری سیاسی دەربەندیخان 53- رێباز مستەفا نووسەر و وەرگێڕ ڕواندز 54- ھەڤاڵ عەبدولڵا مافپەروەر ھەولێر 55- لوقمان شلانی چالاکوان سۆران 56- حازم عەلی کوتک پێشمەرگەی دێرین ڕانیە 57- خالید قادر چالاکوان بەریتانیا 58- پەری تاھیر چالاکوان ئەمەریکا 59- فاخرانانەکەلی چالاکوان ھەولێر 60- سەعید عوسمان چالاکوان سۆران 61- کەمال حوسێن خانەنیشین ھەولێر 62- زۆزک سابیر میدیاکار ھەولێر 63- بێستون لەتیف ڕۆژنامەنووس ھەولێر 64- کاروان سابیر میدیاکار ھەولێر 65- شەیدا مەعروف شاعیر و چالاکوان سلێمانی 66- سمکۆ ڕەشید چالاکوان سلێمانی 67- سالار قادر پ م دێرین ڕۆژنامەنووس سۆران 68- ئاکۆ ئاکۆیی نووسەر و رۆژنامەنووس ڕواندز 69- مەریوان زەندی چالاکوان ھەولێر 70- زەیتۆ ئیسماعیل چالاکوان ھەولێر 71- دەھام عەبدولڵا مامۆستا ھەولێر 72- دلشاد رەمەزان میدیاکار ھەولێر 73- قادر ئاسایش پەرلەمانتاری پێشوو ھەولێر 74- خالید ئیسماعیل عەزیز فەرمانبەر سلێمانی 75- فەرمان ڕەشاد رۆژنامەنووس ھەولێر 76- شۆڕش خدر توفیق چالاکوان سلێمانی 77- دەشتی بەرزەواری چالاکوان ھەولێر 78- حوسێن عەزیز پ م دێرین ھەولێر 79- خاوەن ھیوا مامۆستا ڕواندز 80- فەرھاد قادر مام شێخ پ م دێرین ھەولێر 81- نایف ڕەحمان پ م دێرین ھەولێر 82- فەرمان محمد مامۆستا و پ م دێرین سلێمانی 83- خەلیل مەحمود چالاکوان ھەولێر 84- نەژاد عەلی رۆژنامەنووس سلێمانی 85- عەلی ڕێژنە چالاکوان ھەولێر 86- بەکر تەیفور ھونەرمەند ھەولێر 87- بێخاڵ فەوزی چالاکوان کەرکوک 88- نجات خاڵئەمین پارێزەر شەقڵاوە 89- محمد مشیر پێشمەرگەی دێرین ھەولێر 90- شۆڕش خدر توفیق چالاکوانی سیاسی سلێمانی 91- ھاوکار مامەند کاسب ھەولێر 92- زەردەشت کاوە نادر چالاکوان ھەولێر 93- عبدولجەبار قەھار مامۆستا ھەولێر 94- ئالان ئەحمەد میدیاکار ھەولێر 95- شاخەوان عەبدولڵا پ م دێرین ھەولێر 96- لێزمە گۆران میدیاکار ھەولێر 97- پەرێز عومەر چالاکوان ھەولێر 98- سەیدا حەکیم خانەنیشین ھەولێر 99- ئاسۆ عەبدولڵا چالاکوان رانیە 100-سەرکەوت فەتاح پ م دێرین ھۆڵەندا 101-سروە حوسێن عەلی مامۆستا و چالاکوان ھەولێر

 

سەرچاوە : سپی میدیا