ژماره‌ی نوێی گۆڤاری دیوان

ژماره‌ (17)ی‌ گۆڤاری دیوان، كه‌ گۆڤارێكی مانگه‌ی ئه‌ده‌بی و رۆشنبیری گشتییه‌ چاپ و بڵاوكرایه‌وه‌.
له‌م ژماره‌یه‌دا دۆسێیه‌كی تایبه‌ت بۆ مولازم حه‌لیم كراوه‌ته‌وه‌، ئه‌و ژنه‌ پێشمه‌رگه‌یه‌ی كه‌ توانی زه‌فه‌ر به‌ دوژمن ببات و ته‌رمی براكه‌ی به‌ هاوكاری چه‌ند هاوسه‌نگه‌رێكی له‌ناو جه‌رگه‌ی دوژمن بۆ زێدی خۆی بگوازێته‌وه‌.
له‌ به‌شی مێژوودا، باس له‌ سیاسه‌تی سوریا به‌رانبه‌ر بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌ی كورد كراوه‌. له‌ به‌شی ئه‌ده‌بدا چه‌ندین بابه‌تی هه‌مه‌ڕه‌نگ و فره‌ده‌نگ و فره‌ ره‌نگ خراونه‌ته‌ڕوو. له‌ به‌شی دیدار چاوپێكه‌وتنێك له‌ شاعیر نزار خه‌یلانی كراوه‌.
له‌ به‌شی هونه‌ردا، دووبابه‌ت به‌ ناوی حوزنی زیره‌ك و سروودی ئه‌رقیب له‌ تای ته‌رازوودا باسی لێوه‌كراون.  له‌ به‌شی له‌بری بیره‌وه‌ری بابه‌تێك به‌ ناوی شه‌و له‌ كێوان(به‌شی 11) نووسینی ئه‌رسه‌لان بایز چاپ بووه‌. له‌ به‌شی وێستگه‌ی دیوان، نۆ بابه‌تی جۆراوجۆر خراونه‌ته‌ڕوو. له‌گه‌ڵ چه‌ند بابه‌تێكی‌ تر.

 

سەرچاوە: knwe