ژمارە ١١ گۆڤاری شیعر بڵاو کرایەوە

گۆڤاری شیعر گۆڤارێکی ئەدەبی تایبەتمەندە بە شیعر و وەرگێڕانی شیعری جیهانی و هاوکات خوێندنەوە و ڕەخنە کردنی ڕادیکاڵانەی شیعر.
گۆڤاری شیعر ئێستا لەکتێبخانەکاندا دەستدەکەوێت و لەم ژمارەیەدا بابەتگەلی تایبەتمەندی لەسەر شاعیرانی جیهان تێدایە. 

پێڕستی ژماره‌ یازدەی گۆڤاری شیعر:
#پێڕستی ‌ئه‌م ژماره‌یه‌:
*شاعیر لەگیانداندا/لامارتين/و: بەیان سەلمان
*چەمکی تەنز لە قه‌سیده‌ی‌ «شاعیر لەگیانداندا»/بەیان سەلمان
*بۆ خوداوەندانی چارەنووس/فریدریک هۆڵدەرلین/و: شێنێ حەمەجان
*شاعيران لە پای چی؟/مارتین هایدیگەر/و: شاهۆ عوسمان
*هایدیگەر و شیعر/عەبدولڕەحمان بەدەوی/و: سامان عەلی
*دڵخۆش هه‌روه‌ك شاعیرانی‌ كورد/زانیار محه‌مه‌د
*ئه‌زموونی‌ ڕامبۆ/پاتریس لۆرۆ/و: شه‌هید شێخ
*پیاوانی پووچ/تی. ئێس. ئيليوت/و: ماردین ئیبراهیم
*ئەرکەکانی ڕەخنە/تێری ئیگڵتۆن/و: غازی محەمەد
*گۆرانییەکانی دۆزەخ/ئەلیکساندەر بلوك/و: پێشەوا خالید
*ئیلوسیس/هیگڵ/و: پێشڕەو محەمەد
*کەرامەتی عەقڵ یان شیعرییەتی هزر/پێشڕەو محەمەد
*وێرانکردن، نەرێکردن، کەمکردنەوە/ئالان بادیۆ/و: ئەرسەلان ئەفراسیاو
*دیمەنێک لە فاوست/پوشکین/و: شیروان مەحمود محەمەد
*ده‌رباره‌ی‌ شارل بۆدلێر/ئه‌ندرێ گیۆ/و: شوان ئه‌حمه‌د

 

 

سەرچاوە: galawej