ژماره (4)ی گۆڤاری زمان‌ناسی وه‌رزی (زمان و زار) بڵاوکرایەوە، كه گۆڤارێكی وه‌رزییه و له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی كه‌ریمی عه‌له‌كه و رێكخراوی خانی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی هزری ده‌رده‌چێت چه‌ندین بابه‌تی زمانه‌وانی به زمانی كوردی، فارسی، عه‌ره‌بی، ئینگلیزی له خۆگرتووه.
دیارترین بابه‌ته بڵاوكراوه‌كانی ئه‌م ژماره‌یه‌ی زمان و زار، ئه‌مانه‌ن: زمان وه‌ك به‌شێك له كێشه‌كان، زاراوه‌سازی له روانگه‌ی زمانه‌وانییه‌وه، زمانی كوردی دوو ره‌گه‌زی بكه‌ین، كوردانی كڵارده‌شتی مازه‌نده‌ران و ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م زمان، جینۆسایدی زمانی كوردی له سایه‌ی سه‌رۆكایه‌تی سه‌ددامدا، زمانی كوردی له سایه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمدا ،زمان له شه‌ڕی به‌رگری له ناسنامه‌دا، كورته‌یه‌ك له هه‌مبه‌ر ره‌وانبێژییه‌وه، عه‌زیز گه‌ردی ره‌زێكی به به‌رهه‌م له داوێنی قه‌ڵادا، توێژی خوێنده‌واری كورد و به‌كارهێنانی زمانه‌كه‌یان. له‌گه‌ڵ چه‌ند بابه‌تێكی فارسی و عه‌ره‌بی و ئینگلیزی.
سەرچاوە: knwe