گەڕەکی ژنی ئازاد لە شاری کۆبانی – باکووری پرێسئازاد گەڕەکی ژن لە شاری کۆبانی – باکووری پرێس...
کۆبانی، سووریا (نۆرس پرێس)- بەرپرسانی ڕێکخراوە ناوخۆییەکانی کۆبانی ڕایدەگەیەنن، زۆربەی خێرخوازان پاڵپشتییەکانیان بۆ ئەو پڕۆژانە کەمکردووەتەوە کە جێبەجێی دەکەن و پاڵپشتی فریاگوزارییان ڕاگرتووە بەهۆی بەردەوامی هەڕەشەکانی تورکیاوە.
بە گوتەی خەلیل موسلیم، کارمەندی فەرمانگەی کاروباری مرۆیی لە ناوچەی فورات، شاری کۆبانی حەوت ڕێکخراوی ناوخۆیی لەخۆدەگرێت کە تەنیا دوو ڕێکخراویان بە شێوەیەکی کاریگەر کاردەکەن.
هەروەها حەوت ڕێکخراوی نێودەوڵەتی لەناو شارەکەدا هەن کە تەنیا دوو ڕێکخراویان بە شێوەیەکی کاریگەر کاردەکەن، لە کاتێکدا پێش لەشکرکێشی تورکیا بۆ سەر سێرێ کانییە (ڕەس ئەلعەین) و تەل ئەبیاد لە ساڵی 2019 زیاتر لە 20 ڕێکخراو هەبوون.
لەو کاتەدا ئۆپەراسیۆنی سەربازی تورکیا زۆربەی ڕێکخراوە مرۆییەکانی ناچار کرد کار و چالاکیەکانیان لە کۆبانی ڕابگرن و بەرەو شارەکانی دیکەی وەک ڕەقە و مەنبەج بەڕێکەوتن.
موسلیم زیاتر روونیكردەوە، كاتێك هەر رێكخراوێكی نێودەوڵەتی بیەوێت پاڵپشتی رێكخراوێكی ناوخۆیی بكات، هەڵسەنگاندن و بەدواداچوونی كارەكانی لەسەر زەوی هەیە، بەڵام بەهۆی هەڕەشە و بۆردومانەكانی توركیا، ناتوانێت ئەو هەڵسەنگاندنانە جێبەجێ بكات.
پرۆژەکان کە لە ئێستادا لەلایەن ڕێکخراوە ناوخۆییەکانەوە جێبەجێ دەکرێن، بچووکن، و لە دوو سێ مانگ زیاتر ناخایەنن، لە کاتێکدا هیچ پرۆژەیەکی گەورە لە هەرێم جێبەجێ ناکرێت، بە وتەی موسلیم.
بە وتەی بەرپرسانی رێکخراوە خۆجێیەکانی کۆبانی، خێرخوازان داوایان لێدەکەن پرۆژە لەو ناوچانە جێبەجێ بکەن کە لانیکەم 10 کم لە سنووری تورکیا دوورن، ئەمەش دانیشتوانی گوندە سنوورییەکان لەو پرۆژانەی گەشەپێدان بێبەش دەکات.
ئیسحاق بۆزی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ڕێکخراوی فریاگوزاری و گەشەپێدانی کۆبانی ڕایگەیاند، ئەو پاڵپشتی و بودجەیەی ئێستا پێشکەشیان دەکرێت زۆر سنووردارە.
بۆزی زیادی کرد: پڕۆژەکانی ڕێکخراوی کۆبانی پێش داگیرکردنی سەرێ کانییە و تل ئەبیاد لەلایەن تورکیاوە، لە ماوەیەکی دوور و درێژدا بوون، بەو پێیەی پڕۆژە و یارمەتییەکان لە دە مانگەوە تا ساڵێکی تەواو بەردەوام بوون.
ڕێکخراوی فریاگوزاری و گەشەپێدانی کۆبانی خەمی جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی گەشەپێدان و پێشکەشکردنی هاوکاریی فریاگوزارییە.
بۆزی ئاماژهی بهوهدا كه ئاوارهكانی ناوچهكه رۆژانه داوای كۆمهكیان لێدهكهن، بهڵام رێكخراوه ناوخۆییهكانی ههرێم پاڵپشتی فریاگوزاری وهرناگرن بۆ ئهوهی پێشكهش به ئاوارهكان بكهن.
بەپێی ئامارەکانی فەرمانگەی کاروباری مرۆیی لە ناوچەکە، ناوچەی فورات نزیکەی سێ هەزار خێزانی ئاوارە لە سەرێ کانییە، تەل عەبیاد و عەفرین لەخۆدەگرێت.
هەرێمی فورات بەشێکی کارگێڕییە لەلایەن ئیدارەی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا (AANES) کە شارەکانی کۆبانی، سیرین، عەین عیسا و ڕەقە لەخۆدەگرێت، جگە لە لادێکانیان.
بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2014 لە ناوچەکانی عەفرین، کۆبانی و جزیرە لە باکووری سووریا کە زۆرینەیان کوردن، دوای کشانەوەی هێزەکانی حکوومەت، رێکخراوی AANES پێکهێنرا. دواتر بۆ مەنبەج و تەبقا و ڕەقە و حەسەکە و دێرەزور فراوانتر کرا دوای ئەوەی هەسەدە لەوێ لە ڕووی سەربازییەوە شکستی بە داعش هێنا.
بۆزی جەختی لەوە کردەوە کە زۆربەی ئەو خێرخوازانەی کە پەیوەندییان پێوە دەکەین بۆ پشتیوانی پێمان دەڵێن کە ناوچەکە ناسەقامگیرە، ناوچەکە هەڕەشەی لەشکرکێشی لەسەرە، بەهۆی لەشکرکێشییەکە ناتوانرێت پڕۆژەکان جێبەجێ بکرێن.
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ڕێکخراوی فریاگوزاری و گەشەپێدانی کۆبانی داوا لە خێرخوازان و ڕێکخراوەکان و ئۆرگانە پاڵپشتەکان دەکات کە پشتیوانی و هاوکاری پێشکەش بە کۆبانی و لادێکانی و هەروەها گوندەکانی سەر کەرتی سنوور بکەن.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لەم دواییانەدا پلانەکانی بۆ ئەنجامدانی لەشکرکێشییەکی دیکەی سەربازیی گەورەی سنووربەزاندن بۆ باکووری سووریا ڕاگەیاند. ئەردۆغان ئامانجەکانی خۆی لە دوو شاری مەنبەج و تل ریفعات لە باکووری سووریا دیاری کرد.
لە یەکی تەمموزدا ئەردۆغان ڕایگەیاند کە دەکرێت ئۆپەراسیۆنی سەربازی نوێی ئەنقەرە لە باکووری سوریا لە هەر ساتێکدا دەست پێبکات.
ئەردۆغان لە میانی لوتکەی تاران هەڕەشەی کرد: “کاتی ئەوە هاتووە ئەو زەویانە لە ڕێکخراوە تیرۆریستیەکان پاک بکرێتەوە”.
لوتکەی تاران، لە 19ی تەمموزدا، سەرۆکەکانی هەریەک لە ئێران و ڕووسیا و تورکیای کۆکردەوە و پرسی سووریا و هەڕەشەکانی تورکیایان لە سەرووی کارنامەکەیەوە بوو.
ڕاپۆرت لەلایەن فەتاح عیسا