لەپیشەسازی ئەمڕۆدا سەرمایەدارە چڵێسە چاوچنۆکەکان پەنایان بردووە بۆ گۆڕینی کرێکارەکان کەخاوەن هەستن،هیلاک وماندو دەبن وناڕەزایی پیشان ئەدەن و دەنگ بەرزدەکەنەوە..ئەم کرێکارانە دەگۆڕن بە ڕۆبۆتەکان کەتوانای بیرکردنەوەیان نیە.. سەرماو گەرمایان نابیت،نەخۆش ناکەون،هەرگیز گلەیی ناکەن ودەنگیان لێوە نایەت..زۆر بەبێدەنگ و بەجوانی ئەوکارەئەنجام ئەدەن کە لەو(چیپە)ی تێیان خراوە بەرنامەکراوە !
* باشترە ئەمڕۆ ئێمەش بەتەمای نەک شیری چۆلەکە نەبین لەئەندام پەرلەمان وبەرپرس وکادیرانی پارتەکانی کوردستان...
بەڵکو چاوەڕوانی بیرکردنەوەو هەڵچوون وگلەیی وگازندەیەبۆ وبەرژەوەندی میللەت نەبین لێیان.. چونکە لەڕاستید ائەو بەستەزمانانە وێنەی ڕۆبۆتەکان تەنها یەک کاردەزانن ودەتوانن ئەنجام بدەن کە(ڕاسپێردراون) وێنەی چیپەکە لەگۆیان ئاخنراوە..
"تەنها پیاهەڵدان وکۆیلەیی بۆخێڵ و ناوچەوبنەماڵەوپارت وسەرۆکی پارت ! "