ڕاگەیاندراوی لێژنەی ئامادەکاری شانزەهەمین فێستیڤاڵی بەدرخان لە فینلاند

فستیڤاڵی" کوردستان لە فینلاند – ئێمە دۆستەکانمان لە بیرناکەین" لە وڵاتی فینلاند بەرێوە دەچێت. 
شانزەهەمین فێستیڤاڵی بەدرخان لە ڕۆژانی 18 بۆ 19ی مارس (ئاداری) 2023 لە ژێر دروشمی" کوردستان لە فینلاند – ئێمە دۆستەکانمان لە بیرناکەین" لە شاری هێلسینکی پایتەختی وڵاتی فینلاند بەرێوە دەچێت. 
ئاکادێمیای بەدرخان بۆ توێژینەوەی ڕۆژنامەوانی و کەلتوور بە هاوکاری فیدراسیۆنی کوردانی فینلاند و ڕێکخراوە کوردستانییەکانی چالاک لە فینلاند شانزەهەمین فێستیڤاڵی بەردخان لە ژێردروشمی "کوردستان لە فینلاند – ئێمە دۆستەکانمان لە بیرناکەین" لە فینلاند بەرێوە دەبەن. 
فستیڤال بە مەبەستی ناساندنی کولتوور، چاند و رۆشنبیری کوردی لە چەندین پانێلی گفتگۆ و بەرنامەی هونەری و کۆنسێرتی کوردی، پێشانگەی هونەری و کتێب و چاپەمەنی و کورتە فیلم و بەڵگەنامە بە بەشداری پسپۆر، کارناسان، چالاکڤانان و هونەرمەندانی کوردستانی و کورد پەروەر بەرێوە دەچێت.
بەرنامە و وردەکارییەکانی فستیڤاڵی" کوردستان لە فینلاند – ئێمە دۆستەکانمان لە بیرناکەین" دواتر بۆ ئاگاداری بیڕوڕای گشتی بڵاو دەکرێتەوە.

دەستەی ئامادەکاری شانزدەهەمین فستیڤاڵی بەدرخان " کوردستان لە فینلاند – ئێمە دۆستەکانمان لە بیرناکەین"
هێلسینکی 21.8.2022