ڕانەمەڕ وگوێڕایەڵی بۆ نێری..

 

نێری...

 

د.توانا

 

بەرخێکی  نێر، تازە لەدایک بوو لەبەر دایکی هەڵدەگرن دەیخەنە بەر (گوێ درێژێک) مێ ،ئیتر ئەم بەرخە لەگەل ئەم ماکەرە دەژی وشیری دەخوات تاتەواو گەورە دەبێ  بەرادەیەک بەرخەکە هەروادەزانی ماکەرەکە دایکیەتی!

ئەم بەرخە کەگەورەدەبێ ودەبێتە بەرانێکی شاخداری تەواو ئنجا زەنگۆڵەیەکی گەورە دەکەنە ملی..پێی دەڵێن (نێری) لەهەندێ ناوچەش پیی دەڵێن (تەگە ) سابرێن .

شوانی مەڕدار بۆ کۆنتڕۆڵی مەڕەکانیان لەڕێگای هاتووچۆی لە وەڕگاو ئاوەدانیەکانیان  ئەم کەرە دەخەنە پێش، چونکە کەرە ڕێگا شارەزایە ،  نێریش دوای کەرە دەکەوێت  وادەزانێ دایکێتی ! بەدەنگی زەنگۆڵەکەی ملی نێری گشت مەڕەکانیش دوایان دەکەون  .

بەم شێوەیە مێگەلێکی زۆر بەدوای بەران وزەنگۆڵەکەی ملی دەکەون. مەڕەکان بەرانەکە بە ڕابەروسەرۆکی خۆیان دەزانن ،لەکوێدا ڕابوەستێ هەموو مەڕەکان ڕادەوەستن ، کەملی ناوکەوتە ڕێ ودەنگی زەنگۆڵەکە هات هەموو مەڕەکان دوای دەکەون ، بەڵام لەڕاستیدا کەرەکەسەرۆکە ئەوشارەزایە لە گشت ڕێگاکە بەران تەنها دوای کەرەکە کەوتووە..!

پرسیارەکە ئەمەیە :  مرۆڤەگەوجەکان کاتێ دوای سەرۆکە فوتێکراو وەهاش وهوشەکەی دەکەون ،ئایا پێدەزانن کەئەوان وسەرۆکە کەیان لەڕاستیدا دوای کەرێک کەوتوون..؟