تابلۆی "ڕاستی ڕووت" لەلایەن ژان لیۆن جیرۆم، ساڵی ١٨٩٦.
تابلۆکە ئەفسانەی ڕاستی و درۆ دەگێڕێتەوە کە لە سەدەی نۆزدەهەمدا بڵاوبووەتەوە.
ئەفسانەکە دەڵێت: ڕۆژێک درۆ و ڕاستی یەکتریان بینی. .
درۆ بە ڕاستی گوت: "ئەمڕۆ زۆرکەشێکی خۆشە ، ڕاستی بە گومانەوە سەیری دەوروبەری کرد، و چاوەکانی بۆ ئاسمان بەرزکردەوە و بۆی دەرکەوت کە خۆر دەدرەوشێتەوە و کەش و هەوا جوانە بۆیە بڕیاریدا ڕۆژەکە لەگەڵ درۆ بەسەر ببات پیاسەیەک لەگەڵ درۆدابکەن .
درۆ بە ڕاستی گوت: ئاوی ناو بیرەکە ڕوون و گەرمە، با بچین مەلە بکەین ڕاستی دەستی لەئاوەکە دا بینی هەر بەڕاستی ئاوەکە ڕوون و گەرمە.. بۆیە ئەو دووانە جلەکانیان داکەند و چوونە خوارەوە بۆ مەلەکردن ..
لەناکاو...درۆ بەخێرایی لە بیرەکە هاتە دەرەوە، بەرگی ڕاستی لەبەر کرد و ڕایکرد تا تا لەچاو ون بوو..
ڕاستی بە ڕووتی و تووڕەییەوە لە بیرەکە هاتە دەرەوە و هەوڵی دا کە درۆ بگرێتەوە کاتێک خەڵک بە ڕووتی بینییان بەتوڕەییەوە سەیریان دەکردو گاڵتەیان پێدەکرد و ڕوویان لێ وەردەگێڕا...
ناچار ڕاستی هەژار گەڕایەوە ناو بیرەکە و خۆی شاردەوە.. و بەهۆی شەرمەزاریەکەیەوە جارێکی تر دەرنەکەوتەوە..
وە لەوڕۆژەوە... درۆ بە پۆشینی بەرگی راستیەوە جیهان دەگەڕێ و... خەڵکیش قبوڵیانە ...
لە هەمان کاتدا ڕەتیدەکەنەوە ڕاستی ڕووت ببینن...!