چەند زانیارییەک لەسەر منداڵی ئۆتیزم

دۆخێکە پەیوەندی بە گەشەکردنی مێشکەوە هەیە و کاریگەری لەسەر چۆنیەتی ناسینەوەی مرۆڤ هەیە لە رووی کۆمەڵایەتییەوە.

ماڵپەڕی “MAYOCLINIC” لە بڵاوکراوەیەکیدا ئاماژەی بە چەند نیشانەیەکی ئۆتیزم داوە، لەوانەش:

١.وەڵامنەدانەوەی ناوەکەیان، یان بێ بایەخبوون بە چوار دەوریان، لەوانەیە لە چەند مانگ یان ساڵی یەکەمدا بە شێوەیەکی ئاسایی دەربکەون، بەڵام لەناکاو ببنە کەسایەتییەکی شەڕانگێزی و توانای قسەکردن لەدەست بدەن، بەزۆری نیشانەکان لە دەوروبەری تەمەنی دوو ساڵیدا دەردەکەون.

٢. رێژەکەی لە رەگەزی کوردا بەرزترە، بە رێژەی چوار کوڕ بە یەک کچ.

٣. کێشەیان هەیە لە فێربووندا، نمرەی زیرەکییان کەمترە لە منداڵی ئاسایی.

٤. رەتیدەکاتەوە لە باوەشی بگریت یان دەستی بگرێت، پێدەچێت یاریکردنی بە تەنیا پێ باشتر بێت.

سەرچاوە : ئێستا نیوز