بەشی توێژینەوەی ڕێکخراوی دیالۆگی نیشتمان
داستانی گلگامێش ( Gilgamesh) داستانێکی سۆمەرییە، بە ڕێنووسی بزماری نووسراوە و لەسەر ١٢ تابلۆ نەخشێنراوە ئەمەش لە ساڵی ١٨٥٣ دۆزرایەوە ، ئەمڕۆ لە مۆزەخانەی بەریتانیا پارێزراون.
ئەم داستانە باس لە پاشا گلگامێش دەکات کەپێنجەمین پاشای وەرکایە کە شارێکی کۆنی سۆمەرییەکان بوو وە ئەو بەدوای "نەمری " دا گەڕاوە و دوای ھەوڵێکی زۆر بیستویەتی کە ڕوەکێک لەژێر دەریا ھەیە کە بیخۆیت نەمر دەبیت گلگامێش چووە ناو دەریا بۆ ئەم ڕوەکە بەڵام کۆتایی لە ئاودا خنکا، واش زانراوە کە ئەم بەسەرھاتە لە ٢٠٠٠ ساڵ بەر لەزایین ڕوویدابێت.
چەند پرسیارێ لەسەر مێژووی دزراومان کە وەڵامی دڵخۆشکەریان بۆ نادۆزمەوە!
* چی وایکردووە دانەری مەنهەجی خوێندن لە ئەمریکا لەئاست ئەو بەرپرسیارێتی یەدا بێت داستانی گلگامێش بخاتە بەرنامەی خوێندنی ئامادەیی ؟
واتە پێش خوێندنی زانکۆ.لە چوارچێوەی مەنهەجی مێژوودا لەئەمریکا دانراوە
یەکەم داستان کە لەسەر هەسارەی زەوی نووسراوە...
بۆ داستانی گیلگامێش ؟
ئەو چیرۆکەی کە هەستی مرۆڤی بەرکەوتوویی دەگێڕێتەوە ،شا گیلگامێش لەگەڵ هاوڕێکەی ئەنکیدو.
ئەگەر بمانەوێت زیاتر لە بابەتەکە تێبگەین، دەتوانین پرسیارێکی تر بکەین کە بریتییە لە:
ئەو کەسەی بەرپرسی مەنهەجی پەروەردەیی ئەمریکییە، لە سەرەتای ژیانی کارکردنیاندا دەیویست چی بە هەرزەکارانی ئەمریکی بڵێت؟
لێرەدا پرسیارێکی تر دەکرێت:
بۆچی لە خوێندنی ئامادەییماندا مەنهەجێک بۆ ئێمە ئێمەی "کورد " دانەنرا بۆ ئەوەی داستانی ئەو پاشایە بخوێنینەوە کە حوکمڕانی ئەو وڵاتەی کرد کە ئێمە تێیدا دەژین؟
ئایا ئێمە یەکەم کەس نین کە پێویستە ئەو کارە بکەین؟
دوو وێنەی سەربەرگی کتێبەکە - مەنهەجی دیاریکراو - بۆ خوێندکارانی ئەمریکی لە قۆناغی ئامادەیی!
وە ئەگەر وردتر سەیری ئەو شتانە بکەین کە لە بەرگەکەدا نووسراوە، ئەوا وشەگەلێ دەبینین کە بەڕاستی شایەنی وتنە لە پێناو ئەو پاشا گەورەیەدا کە وانەیەکی فەلسەفی بە هەموو مرۆڤایەتی بەخشی و تا ئەمڕۆش جێبەجێ دەکرێت!!!
ئایا هیچ کام لە ئێوە زانیاری لەسەر ئەو وانەی فەلسەفە هەیە؟
ئەگەر وەڵامەکە (بەڵێ) بوو، تکایە لە کۆمێنت بینوسە.
* هاوڕێیەکم هەیە بە ڕەچەڵەک کوردی باشوورە - ڕەگەزنامەی ئەمریکیە، بەرگی ئەو کتێبەی لە خوارەوە بڵاوکراوەتەوە هی کچەکەیەتی کە لە قۆناغی ئامادەیی دەیخوێنێت...
ڕۆژێک، مامۆستای مێژووی [ئەمریکی] داوای لە خوێندکارەکان [هاوکارەکانی ئەو کچە] دەکات کە سەیری یەکێک لە نەوەکانی ئەو پاشا گەورەیە بکەن کە حوکمڕانی میزۆپۆتامیای کردووە ! ئاماژەی بەکچەکوردەکە کردووە تا هەڵسێتە سەرپێ تا جیا بکرێتەوە لەدانیشتووەکان !
وەک ئەوەی بیەوێت پێیان بڵێت:
ئەمە نەوەى یەکێک لە پادشا گەورەکانی زەوییە، کە لەگەڵمانە... ئەمە شازادەیەکی سۆمەرییە، کە لێرەیە بۆ دڵنیابوون لە بوونی خاکی پاشای گەورە گلگامێش...
زۆر شت لەم جیهانەدا هەیە کە ئێمە لێی تێناگەین...
یان...ڕێگەمان پێنادرێت لێی تێبگەین...
بەڵام گرنگ ئەوەیە مێژووی شارستانیەتی سۆمەری و کولتوری وارکا...تا ڕادەی ئەمڕۆ، نە هیچ دەسەڵاتێکی سیاسی عێراقی کە لە ساڵی ١٩٢٠ەوە تا ئەمڕۆ حوکمڕانی عێراقی کردبێت دانی نەناوە بە خاوەندارێت ڕاستەقینە سۆمەری ومیزۆپۆتامیا !!!
وەک ئەوەی هەندێک ڕێککەوتن هەبێت نێوان عەرەب وفارس وتورکی ،کارێ بکەن تا خەڵکی کوردستان لە مێژووی گەورەی دانیشتوانی میزۆپۆتامیا -سۆمەر تێنەگەن. هەر بەو بڕیارەی خاک وئاوی کورد داگیر دەکرێ ،ئاوهازمان وفەرهەنگ ومێژووش داگیر بکەن
* کەمێک بیری لێ بکەینەوە! ئایا دانەرەکانی دوێنێ و ئەمڕۆی پڕۆگرام ومەنهەجی وانەی مێژوو لەوەزارەتی پەروەردە ی هەرێمی کوردستان مێژوو ناخوێننەوە ؟
*یان لەئاست ئەو بەرپرسیاێ تیە مۆراڵیەی مامۆستاکانی مێژووی ئەمریکادا نین ؟ گومانیشم هەیە کە هەستی بەرپرسیارێتی نەتەوەیی کوردیشدا نین ونەبوون ؟
سوپاس بۆ هەموو ئەوانەی بەشداریان لەم پۆستەدا کردووە
دیالۆگی نیشتمان