چێژی بەخشین ..


چ بیرکردنەوەیەکە ؟
  نازانم ; ڕەنگە لەناکاو بۆم دەرکەوتبێت کە هەموو کەسێک هەموو شتێکی لە من دەوێت، منیش تەنها خۆشەویستییەک و دڵسۆزی..
دەستت بخەرە دەستم؛ ئێمە لەم دیوەی ژیاندا سواڵ بۆ خۆشەویستی دەکەین؛
لەناو هەریەکەماندا تینوێتی میهرەبانی هەیە...بۆ وشەیەک
بۆ کەسێک کە لێمان دەپرسێت: شتەکان چۆنن؟
-لە چاوی تەماحکاردا بەدوای خۆمدا ناگەڕێم؛ بەڵکو لە چاوی برسییەکانی وەک تۆدا بەدوایدا دەگەڕێم.
دەستی  تۆزاوی حەسرەتیان  بۆ درێژ بکەرەوە، ئەو زەردەخەنەیە تیژ بکەرەوە ..

لە باڵکۆنە تەسکەکانی خۆشیدا  بیباکانە باوەشیان پێابکە و ئێوارە لە خۆت بپرسە:
 ئایا ئەمڕۆ ژەمی پێویستت لە جێژی بەخشینت وەرگرت؟
ئەگەر وەڵامەکە نەخێر بێت؛
  سبەی لەگەڵم وەرە بۆ ئەوەی لە شەقامەکانی ژیاندا کۆببینەوە.
وە ئازارەکان ڕاوکەین تا ئاڵوگۆڕیان بکەین،
لە تۆوە ئازارودارمان  هەیە و لە منیشەوە فرمێسک وەک باران ...
وە لە تۆوە وشەکان و لە منەوە خۆشەویستی...
  ئێمە سۆز و خۆشەویستی ئاڵوگۆڕ دەکەین...
لە تۆوە بەخشین و لە منیش تەماح بۆ بەخشینی زیاتر..