چی کاریگەری لەسەر کەسایەتیمان هەیە ؟

 

ئەو شتانەی لە ژیاندا خۆشت دەوێن کاریگەرییان لەسەر کەسایەتیت هەیە...
خۆشەویستی گوڵ هەستێکی ناسک دەهێنێتە ئاراوە....
خۆشەویستی بیرکردنەوە لە هەورەکان خەیاڵێکی بەرفراوان دروست دەکات....
خۆشەویستی بۆ منداڵان ڕۆحێکی منداڵانە و بێگەردی  دروست دەکات....
خۆشویستنی بەساڵاچووان حیکمەت و پێگەیشتن دروست دەکات....
خۆشەویستی خوێندنەوە، فراوانبوونی هۆشیاری دروست دەکات...
وە خۆشەویستی خۆرهەڵاتن ئومێد دروست دەکات..
خۆشەویستی چاکە، مرۆڤایەتی دروست دەکات...