چی بەسەر جەستەدا دێت ئەگەر هەمو رۆژێک چا بخۆیتەوە؟

ئاشکرایە چا یەکێکە لە باوترین جۆرەکانی خواردنەوە بەتایبەتی لە وڵاتانی ئاسیا،وڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کوردستان .

 سودی تەندروستی هەیە و لە هەمان کاتدا کاریگەری لاوەکیشی لەسەر تەواوی تەندروستی جەستە هەیە، ماڵپەری eatthis ئەو گۆڕانکارییانەی بڵاوکردوەتەوە کە بەسەر جەستەدا دێت ئەگەر رۆژانە چا بخۆیتەوە.

سودەکانی چییە؟
یەکەم: میتابۆلیزم چالاک دەبێت، کاریگەری راستەخۆی هەیە لەسەر کۆنترۆڵکردنی گلوکۆز، مەترسی شەکرە کەمدەکاتەوە کاتێک بەبێ شەکر دەخورێتەوە.

دوەم: هەوکردن لە جەستەدا کەمدەکاتەوە، بەتایبەتی لە خرۆکە سورەکانی خوێندا.

سێیەم: زیاتر پێویستت دەبێت بەوەی توالێت بەکاربهێنیت، چونکە هەمو جۆرەکانی چا دەرمانی “دایورێدیک”ی تێدایە، هۆکارە بۆئەوەی جەستە ئاو و خوێی زیادە لەرێگەی میزەوە فڕێبداتە دەرەوە.

چوارەم: چا بەتایبەتی چای سەوز یارمەتیت دەدات کۆنتڕۆڵی کێشی جەستەت بکەیت، کاری ڕیخۆڵە ئاسانتر دەکات  یارمەتی توانەوەی چەوری لەش  دەدات .