د. توانا
لە گفتوگۆ داخراو ئاشکراکانی ئەم دواییەی چین وتوێژەکانی کوردا ڕەخنە وگومان لە دەوری پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرکردایەتیەکەی بەتایبەت بنەماڵەی بارزانی پەرەی سەندووە... ئەو هەستە زاڵە ئەوەمان بۆ دەردەخات کە ڕەنگە پارتی دێموکراتی کوردستان بە شێوەیەکی ڕەسەن نوێنەرایەتی بەرژەوەندییەکانی گەلی کورد نەکات...
بەڵکو نیگەرانی ئەوە هەیە کە ئەم پارتە بەرژەوەندی و قازانجی دارایی بنەماڵەی بەرزانی لە پێشینەی کارەکانیدا دابنێت..!
هەندێک وای بۆ دەچن گوایە پارتی دێموکراتی کوردستان لە ڕووی ستراتیژییەوە مانۆڕ دەکات بۆ ئەوەی ڕێگری لە هاتنی مووچە لە بەغداوە بکات. پێدەچێت ئەم کارە هەنگاوێکی حیسابکراو بێت بە ئامانجی کۆنترۆڵکردنی ئەو داهاتەی کە لە فرۆشتنی نەوتی خاو و سەرچاوەکانی تری داهاتی ناوخۆ بەدەست دێت بۆ بەرژەوەندی بنەماڵە وبێدەنگکردنی شوێنکەوتووەکانیان بەکاربێت.
تۆمەتەکانی دژ بەم پارتە لەشک وگومان دەرچوون ، هەروەک تیشکی خۆر لەڕۆژی ڕووناکدا دۆستەکانی ئەم پارتە پێش نەیارەکان دەیبینن ... !
لەناوخۆو دەرەوە پرسیاری قووڵ دەوروژێنرێت ..لەبارەی ستانداردەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی ماوە بەسەر چوو ، حوکمڕانی نادیموکراتی ،خنکاندنی ئازادی ڕۆژنامەوانی ،نەبوونی شەفافیەت و لێپرسینەوە لە ناودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ،کەلە لایەن پارتی دێموکراتی کوردستانەوە دەچەرخێنرێت...
زۆربەی چاودێرانی سیاسی و وڕێکخراوە مەدەنیە نێودەوڵەتیەکان تیشک دەخەنە سەر نیگەرانییە فراوانبووەکان سەبارەت بە داینامیکی سیاسی و پرۆسەی بڕیاردان لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان..دوای داخستنی دەرگای پەرلەمان ،شتێک نەماوە بەناوی دەزگای حکومەتی هەرێمی کوردستان ...
هەموو کۆکن لەسەر ئەوەی ئەمڕۆ هەمووبڕیارە سەخت وجارەنوس سازەکان لە ئەندامانی بنەماڵەیەکەوە دەردەچن..!
شیکاری ووردی ئەم دۆخە ئاڵۆزە دوای لێکۆڵینەوەی قووڵتر و دەرکەوتنی دەرئەنجامە شکستخواردووە یەک لەدوای یەکەکانی ئەم سەرکردایەتیە وای کردووە مقۆمقۆکانی ئەندامانی ئەم پارتە چیتر لەژێرلێوەوەنەبن ..!
ناڕەزاییەکان لەناوخوێندەوارو شوێن کەوتوانی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵکشاوە بەرەو دیالۆگی ئەڵقەیی داخراو ... !
پاش دڵنیابوونی کادێرانی پارتی لەوەی بەرژەوەندییەڕاستەقینەکانی کانی گەلی کوردستان ئەولەویەتیان پێنادرێت لەلایەن سەرکردە باڵا خێڵەکیەکەی ئەم پارتە بەناو سیاسییەوە...!
ئەمڕۆ پرسیارێ کەلەناو کادیرانی بەئەزموونی ئەم پرتەدا دەوروژێنرێ :
(چی بکەین ..؟ )
چۆن ڕێگەبگرین :
لەنسکۆیەکی تر...؟
هەرەسێکی تر ...؟
پلانی زلهێزەکان وئەمریکای تر...؟
بەکوردی پەتی...لە ئاشبەتاڵێکی تر.. ؟