کاوە مەحمود
دۆخ و ڕه‌وشی هه‌نووكه‌یی هه‌رێمی كوردستان و به‌رده‌وامبوونی ئاڵانگارییه‌كان تابلۆیه‌كی سیاسیی ئاڵۆز ده‌خاته به‌رده‌م سه‌رجه‌م لایه‌ن و هێزه سیاسییه‌كان، كه وورده‌كارییه‌كانی ئه‌مانه‌ن:
1ـ به‌رده‌وامبوونی هێرشی سه‌ربازی به درۆن و رۆكیت و كاتیۆشا له سه‌رچاوه‌ی جیاوازه‌وه، بۆ شوێنی مه‌ده‌نی و فڕۆكه‌خانه و باره‌گای پێشمه‌رگه و كێلگه‌ی وزه و دامه‌زراوی ئابووری و ماڵی هاووڵاتی مه‌ده‌نی، ته‌واوكه‌ری سیاسه‌تی فشاری ئابووری و بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به موچه و بودجه و گۆڕِِِانكاری دیموگرافی و شه‌ڕی ده‌روونین و مه‌به‌ست لێی لاوازكردنی وره‌ی خه‌ڵكی كوردستانه له ڕێگای تێكدانی باری ده‌رونیان و تۆقاندنیان.
2ـ هیرشه سه‌ربازییه‌كانی میلیشیاكان، كه حكومه‌تی فیدڕاڵ به میلشیای ده‌ره‌وه‌ی یاسا ناویده‌بات له كاتێكدا به پێی یاسای دامه‌زراوه و بودجه له حكومه‌تی فیدڕاڵ وه‌رده‌گرن، كه به‌بیانووی كاركردن بۆ ده‌ركردنی هێزی ئه‌مه‌ریكا ده‌كرێت، ناكرێ پاساوی بۆ بهێنرێته‌وه كه مه‌به‌ست لێی دژایه‌تی دۆزی ڕه‌وای گه‌لی كوردستان نییه، چونكه هێرش دژ به هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی نه‌بوونی ئه‌و هێزانه له عێراقدا به‌رده‌وام بوو و، بوونی هێزی ئه‌مه‌ریكا له عێڕاقدا به پێی ڕێكه‌وتننامه‌ی هه‌ردوو لایه‌نی عێڕاق و ئه‌مه‌ریكادا كراوه نه‌ك هه‌رێمی كوردستان.
3ـ پێشێلكردنی سه‌روه‌ری خاكی هه‌رێم به دامه‌زراندنی بنكه‌ی سه‌ربازی تیایدا له لایه‌ن توركیا و بۆردومانكردنی پێگه و شوێنی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی به روكیت له‌لایه‌ن ئێران و توركیاوه به پاساوی دژایه‌تی تیرۆر، هۆكاری به‌رقه‌رانه‌بوونی ئاشتی و ئاسایشی ناوچه‌كه‌ن به گشتی و ناكرێ تێكۆشانی رزگاریخوازی نیشتمانی گه‌لان له پیناوی دیموكراسی و ماف و ئاشتی و به‌یه‌كه‌وه‌ژیان بخرێته خانه‌ی پێناسه‌ی تیرۆره‌وه و، جێگره‌وه‌ی ئه‌م سیاسه‌ته دیالۆگ و ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی ئاشتی و ڕێزگرتنی ئیراده‌ی گه‌لانه و، ئه‌م سیاسته له به‌رژوه‌ندی هه‌موو لایه‌نێكدایه و ئه‌زموونی تێكۆشانی گه‌لان ئه‌و ڕاستییه‌ی خستۆته ڕوو، كه گرفت و كێشه‌كان له ڕێگای به‌رده‌وامبوونی سیاسه‌تی ئاگر و ئاسن و داپڵۆسین و پێشێلكردنی مافی به‌رامبه‌ر چاره‌سه‌ر ناكرێت و ئاسایش نایه‌ته‌دی.
4ـ وورده‌كارییه‌كان له لێكدانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م پێشهاته‌كان ئه‌و دۆخه ده‌خاته به‌رده‌م هێزه كوردستانییه‌كانی باشور، كه ناكرێ به عه‌قلیه‌تی دوو زۆنی و دوو سیاسه‌تی ده‌ره‌كی ته‌ماشای پاراستنی ئاسایشی كوردستانی باشور بكرێت و ناكرێ هێرش دژ به ناوچه‌یه‌ك تاوانبار بكرێت و بێده‌نگی له هێرش دژ به ناوچه‌یه‌كی دیكه بكرێت و، له هه‌مان كاتیش‌دا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كوردستانی هه‌ر چواربه‌شه‌كه‌ی نیشتمان به ڕچاوكردنی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیشه‌وه، یه‌ك پاكێجن.
5ـ كاركردن بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كان له كوردستانی باشور به زه‌مینه‌سازی ناوخۆیی بۆ یه‌ك هه‌ڵوێستی كوردستانی و داڕشتنی یه‌ك ئیراده‌ی سیاسی دێته كایه‌وه و، ئه‌مه‌ش پێویستی به پێداچوونه‌وه‌ی سه‌رجه‌م سیاسه‌ته‌كانه له بواری حوكمرانی و سیاسه‌تی ئابووری و ئاوه‌ردانه‌وه له پێداویستییه‌كانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و خه‌ڵكی كه‌مده‌رامه‌ت و دابینكردنی ژیانی پڕكه‌رامه‌ت بۆیان و به‌ده‌مهاتنه‌وه‌ی داواكارییه ڕه‌واكانیان و، وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه‌ی جه‌ماوه‌ر له ڕێگای هه‌ڵبژاردنی ئازاد و بێگه‌رده‌وه و هه‌نگاونان بۆ بنیاتنانی دامه‌زراوه نیشتمانییه كوردستانییه‌كان و كاراكردنیان و دوورخستنه‌وه‌ی هه‌ژموونی حزبایه‌تی و ئه‌مه‌نی له‌سه‌ریان و، یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه و ئاسایشی كوردستان.
سەرچاوە : سپیمیدیا