دەتوانیت بەچەند هەنگاوێك خەوت رێكبخەیتەوە، هەروەها هانی خۆت بدەیت لەكاتی خەوتن بە مێشكی خۆت واتە بەهیچ جۆرێك مێشكت بە بیركردنەوە لە رابردوو سەرقاڵ مەكە، چونكە رابردوو تێپەڕی و دووبارە نایەتەوە و بیر لە داهاتوو مەكەرەوە، چونكە نازانیت چۆن دەبێت هەر بۆیە بیر لە ئێستات بكەرەوە كە شەوە و پێویستە بخەویت.
بە چەند هەنگاوێك خەوت رێك بخەرەوە
1- خۆت بە دوور بگرە لە سەیركردنی تەلەفزیۆن بۆ ماوەیەكی دوورودرێژ.
2- بەهیچ جۆرێك پێش كاتی خەوت قاوە مەخۆرەوە و خۆت بە دوور بگرە لە خواردنەوەی قاوە پێش خەو بە پێنج سەعات.
3- لە درەنگانی شەودا خوارن مەخۆ، چونكە مەعیدەت قورس دەكات و توانای هەرسكردنی كەمتر دەبێتەوە رێگە بەخەوت نادات و خەوت لێ تێك دەدات.
4- ئێواران مەخەوە، چونكە تێر خەو دەبیت و ناتوانیت شەوان بخەویت، هەر بۆیە عەسران و ئێواران خۆت لە خەوی نیو سەعاتی بەدوور بگرە، چونكە خەوی شەوان سوودی زیاترە.
5- خۆت بە دوور بگرە لە قەلەقی و دڵەڕاوكێ بیر لە رابردوو و داهاتوو مەكەرەوە.
سەرچاوە: knwe- دیانا ئەحمەد