هەمیشە مرۆڤ بە هۆی هەڵە تێگەیشتنەوە لەگەڵ كەسی بەرامبەر رووبەڕووی چەندین ناخۆشی دەبێتەوە، ئەمەش وا دەكات پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكان روو لە لاوازی بكات، مرۆڤ هەموو كاتێك ناتوانێت لە بیركردنەوەی كەسانی تر تێبگات، هەر بۆیە بەو شێوەیە لێیان تێدەگات كە خۆی بیری لێدەكاتەوە ئەمەش وادەكات كێشە دروست ببێت و هەڵە تێگەیشتن رووبدات لە نێوان هەردوولا و هەمیشە بە هۆی ئەم هەڵە تێگەیشتنەوە پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكان روو لە كەمبوونەوە دەكات، هەمیشە تاكو لە كەسی بەرامبەر تێبگەیت سەرەتا پێویستە لە خۆت تێبگەیت و بزانیت بۆ قسەكە دەكەیت.
بەچەند هەنگاوێك لە كەسی بەرامبەر تێبگە:
1- پێش هەموو شتێك پێویستە لە خۆت تێبگەیت، چونكە تا لە كەسی بەرامبەر تێبگەیت سەرەتا پێویستە لە خۆت تێبگەیت.
2- هەموو كاتێك بە گشتی لە بابەتەكە تێبگە نەك تەنها لە رووی خۆتەوە لێكۆڵینەوە بۆ بابەتەكە بكەیت و خۆت لە راستی و مەبەستی كەسەكە لابدەیت.
سەرچاوە: knwe- دیانا ئهحمهد