بەنمایشكردنی (10) فیلم و پێشكەشكردنی چەند پارچە میوزیك و مەقام و بەستەی كوردی، چوارەمین دیداری چەمچەماڵ بۆ فیلمی جینۆساید بەڕێوەدەچێت.
بڕیارە كاتژمێر (10)ی سەرلەبەیانی رۆژی یەكشەممە 15-5-2022 چوارەمین دیداری چەمچەماڵ بۆ فیلمی جینۆساید بەڕێوەبچێت، سەرەتای دیدارەكە بەپێشكەشكردنی چەند پارچە میوزیك و مەقام و بەستەی كوردی و گەرمیانی دەستپێدەكات، دواتر 10 فیلم و كورتە فیلم نمایشدەكرێن.
لەبەشێكی دیكەی دیدارەكەدا پانێڵی (رۆڵی فیلم و سینەما لە گەیاندنی چیرۆكەكانی جینۆسایدی كورد بەجیهان) ئەنجام دەدرێت، كەتیایدا توێژەران باس لە گرنگی و رۆڵی فیلم دەكەن لە ناساندنی كەیسی ئەنفال و جینۆساید.
سەرچاوە: galawej