چوار ملیار كەس تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەكاردێنن

بەگوێره‌ی ڕاپۆرتێك كە لەلایەن دوو كۆمپانیای جیهانی تایبەت بە تەكنۆلۆژیا بڵاو كراوەتەوە، دەركەوتووە ئێستا زیاتر لە چوار ملیار كەس لە جیهاندا تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەكاردێنن.

لەلایەن هەردوو كۆمپانیای جیهانی هۆتسویت و وی ئار سۆشیاڵ، راپۆرتێك بڵاو كرایەوە لەسەر كۆی گشتی ئەو كەسانەی لە جیهاندا تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان و ئامێرە زیرەكەكان بەكاردەهێن، لە راپۆرتەكەدا هاتووە كە چوار ملیار و 660 ملیۆن كەس لە جیهاندا تۆڕی كۆمەڵایەتی بەكاردێنن و ڕۆژانەش دوو بەشداربووی نوێ لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان زیاد دەبن.

هەر لە راپۆرتەكەدا هاتووە كۆی دانیشتوانی جیهان ئێستا حەفت ملیار و 810 ملیۆن كەسە، پێنج ملیار و 200 ملیۆن كەس مۆبایل بەكاردەهێنن.

 

سەرچاوە : ئێستا نیوز