کتێب: بێستانی ئاگر
مژار: ئەدەبیات
نووسەر: ئادۆنیس
وەرگێڕ: د.کاوە خزری
وەشانخانە: مادیار
بڵاوگە: ناوەندی کتێبی ماد (ڕۆژهەڵات)
"بێستانی ئاگر" کۆمەڵە وتووێژێکی بڵیندە لەگەڵ شاعیر، ڕەخنەگر و هەروەها بیرمەندی گەورەی عەڕەب عەلی ئەحمەد سەعید ناسراو بە "ئادۆنیس". ئەو کتێبە لە دوازده بەش پێک دێت. هەر بەشێکی ئەو لێدوانە تایبەتە بە باسێکی جیاواز. لێدوانەکە بەر لە هاتنی سەدەی بیست و یەکەم لە پاریس لە ماڵی ئادۆنیس تۆمار کراوە و سەقر ئەبو فەخر داڕشتنی بۆ کردووه.
ئادۆنیس یەکێک لەو شاعیر و بیرمەندانەیە کە نەریتی فکری و فەلسەفی و هەروەها خەزێنەی ئەدەبیاتی جیهان و بە تایبەت ئەدەبیاتی فەرانسە زۆر بە باشی دەناسێ. هاوکات لە ڕیزی ئەو دەگمەن بیرمەندانەیە کە بە سەر نەریت و میراتی ئەدەبی و هونەری کۆن و هاوچەرخی عەڕەبدا زاڵە. بێگومان ناسینی پانتایی ئەندێشه و فکری وەها بیرمەندێک کە بەشێکی زۆر لە ئەندێشەی خۆی لە نەریت و مێژووی ئەدەبی و هونەری جیهانی عەڕەب هەڵێنجاوە، گەلێک سوود و قازانجی دەبێ بۆ تاک بە تاکی کوردەکان و بە تایبەت بۆ هونەرمەندان و ئەدیبانی کورد.
بەردەنگی ئەم کارە هەموو ئەو کەسانەن کە لە بواری زانستی مرۆیی، ئەدەبیات و هونەرە جوانەکان خەریکی خوێندەوەن و خولیای ناسینی ئاسۆی تازەیان هەیە.
هەندێک لە بابەتەکانی کتێبی "بێستانی ئاگر" بریتینه لە:
ژیانی سەردەمی منداڵی ئادۆنیس و سەرەتاکان.
کۆچکردنی ئادۆنیس بۆ لوبنان.
دۆخی شارنشینی و شارستانییەت.
نوێخوازی، مۆدێرنیسم و سورڕێئالیسم.
سۆفیگەری و مەرگی شێعر.
نەریت، ڕاسان و بە گەردوونیبوون.
دین، سەلەفیگەری و ئیلحاد.
یەهود، زایۆنیسم و فەلەستین.