چاپ و بڵاوبوونەوەی کورتەچیرۆکی سەلاح گوڵ‌ئەندامی، لە فستیڤاڵێکی نێونەتەوەییدا

کورتەچیرۆکی کاک سەلاح گوڵ‌ئەندامی، یەکێک لە دامەزرێنەرانی ناوەندی نووسەرانی کوردستان و نووسەری ناسراوی کورد لە فستیڤاڵی نێونەتەوەییی ئاکسڤۆرد چاپ و بڵاو کرایەوە.

 فستیواڵی نێونەتەوەییی ئاکسفۆرد کە ساڵی پێشوو بە بەشداریی چیرۆکنووسانی زۆربەی وڵاتانی جیهان  وەکوو ئەمریکا، کانادا، ئوستراڵیا، بریتانیا، ژاپۆن و وڵاتانی تر بەڕێوە چوو، چیرۆکی بیست کەس هەڵبژێردران و یەکێک لە چیرۆکە هەڵبژێردراوەکان، چیرۆکی کاک سەلاح گوڵ‌ئەندامی، بە ناوی " My philosophical invention" یان " داهێنانی فەلسفی من" بوو.

کاک سەلاح، ڕۆژی 23ی آبریلی 2022ی زایینی، هاوکات لە گەڵ ڕۆژی شکسپێر لە تەواوی هەڵبژێردراوان بۆ بەشداری لە فستیواڵی ئەدەبی بانگهێشتان کرا و لەو کۆڕەدا ڕێز لە هەڵبژێدراوان گیرا، کە کتێبی کۆمەڵەچیرۆکی هەڵبژاردەی ئاکسفۆرد بە ناوی The greats in flash fiction Sticks and Stones پەردە لادرا.

 ئەو کۆمەڵەچیرۆکە هەر ئێستە لە ماڵپەڕی ئامازۆندا داندراوە و هۆگران دەتوانن سەردانی ماڵپەڕەکە بکەن.

سەلاح گوڵ‌ئەندامی، خەڵکی شاری مەهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و تاکوو هەنووکە زیاتر لە 10 کتێبی بڵاو چاپ و کردووتەوە.

 

 

سەرچاوە: ناوەندی نووسەرانی کوردستان