پشکۆ ناکام
ئەو جگە لەوەی فەیلەسوفێکی عاشقە !! وەکو شەربەتی مێووژیش "نایاب"ە و بە دەیان کتێبی شانۆیی هەیە و دەیان کەس نەیانخوێنۆتەوە و لە دەیان سەرچاوەی نەنووسراوە بیلا مانێ بە خشپەیی وەرگیراون ، ئەو کە خۆی بە "شێر"ی شانۆ دائەنێ لەوانەیە " فیل و پڵنگ"یش بێ چونکە شوێنەکانیان شاغیرە ..
ئەو زاتە گەر کاتی خۆی لە" کولیەیەی شورتە " وەربگیرایە کە بۆ ئەو مەبەستە چووبوە بەغا و بۆ نەگبەتی هونەری کوردی لە "ئەکادیمیا" گیرسایەوە ئێستا لە جیاتی "عمیدي شانۆ" ئەبوو بە " عمیدی مەخفەر".!! لەو سەردەمەیا بە لای "حیزبی شیوعی"یا ئەیشکانەوە ئێستا لە پارتی زیاتر خۆی بە " مەلایی" دائەنێ و شانازییەکی گەورە ئەکا بەوەی "خزم"ی دەسەڵاتدارانە و جەلالی و مەلایی کە ڕەشترین لاپەڕەکانی مئژوومانە ئەو بە سنگ فراوانی و سەربەرزییەوە ئەڵێ " منی مەلایی"! جا تۆ بڵێ ی فەقیانەکانی قۆڵی ئەو مێژووە سپی کەنەوە؟.. هێندە شارەزایە و دوو هێندە باکگراوندی شانۆیی هەیە کە ئەڵێ : سێ بەشی نواندن دەنگە ، جا ئاخۆ بە ئەنقەست " پانتۆمیم"ی پەڕانوە و تەمەن وای کردوە کە "چارلی چاپلن"ی لە بیر بچێتەوە..!؟
ئەو کە هونەر و پارەی وەک مشکی و جامانەکەی تێکەڵ کردوە و وائەزانێ خەنجەر و تەسبیحی پشتوێنەکەی سیمبولی شانۆ و هونەرن ، ووڵات غەرقی نەهامەتی و وێرانی بوە ئەو نوتقی لێوە نایە و کە ئەڵێ سێ بەشی نواندن دەنگە بوە نووزویەکی لێوە نایە و بوە بەكەڕەی شەربەت ...!؟
لەوانەیە پارە خەڵک بگۆڕێ ، بەڵام کە پارە وەک "مەکینەی جل شتن " کەسێکی لە "بێ هەڵوێستی" یا لە ئاوا هەڵکێشا ئەو کەسە پاک نابێتەوە بەڵکو کە هاتە دەرەوە شێوەی پارە وەرئەگرێ... ئەو کوردستانی بە ئەندازەیەک خۆش ئەوێ کە هەموو جار ئەیووت : ئەم کوردستانە زۆر خۆشە بەس ئەو یانەمانە تێکی یاوە ...
" سوکرات " ئەڵێ : "گەر بارانی ئازادی باری و کۆیلەکان چەتریان هەڵا ئەوا شایانی ئەوەن هەر کۆیلە بن"
دیارە شێرەکەی شانۆی کوردی لە ترسی ئەو بارانە "چادر"ی تورکی هەڵاوە.....
سەرچاوە : سپیمیدیا