چ پارلەمان وپارلەمانتارێکمان دەوێت

 

 

 

 

 

  لەتیف فاتیح

 

 

 

۱- هەر ئەوەی کەسەرۆکی حزبەکان خۆیان نایانەوێت ببنە پارلەمانتاروبچنە پارلەمانەوە، واتە حزبیان پێ لەپارلەمان و سەرۆکی حزبیان پێ گەورەترەلەنوێنەری گەل.

۲- پارلەمان شوێنی دەوڵەمەندکردنی خەڵک نیە شوێنی یاسادانان وبڕیاری چارەنووسسازو نوێنەرایەتی گەل و دەنگدان لەسەر دەستورو پرسینەوەیە لەو حکومەتەی دروست دەکرێت پیاوی خوارەوەی حزب و ماستاوچی و شایەر ناتوانن خاوەنی ئەو هەنگاوانە بن، کەئەوان نێردران ئیتر پارلەمان فت.

۳- کەسایەتی و سەنگینی و لەسەر خۆیی و بەڕێزی و هەڵنەچون و حیکمەتداری وخاوەنی عیلم حیلم دەبێت نوێنەری گەل بن، ناکرێ کەسانی بەقۆپێ دەرچوو ، یان خۆو گەل بەقوربانکەری سەرۆک ببنە پارلەمانتار.

٤- شارەزای کۆمەڵایەتی نەتەوەسازو زمانزانی و دەربڕینی ئاستی بەرزی ئاخاوتن و ئاگادار لەکەین و بەینی ناوخۆو دەرو دراوسێ دەبێت بکرێنە نوێنەری گەل تا گەل شانازیان پێوە بکات بێ زەحمەت با حزبەکانی کوردستان بەراوردێکی بەر بژێرەکانی خۆیان و نوێنەرەکانی دەمپارتی بکەن.

٥- چەند بەهادینی ئەدەب ئەحمەد تورک و سەلاحەدین دەمیر تاش و لەیلا زانا دەنێرینە پارلەمان، کێ دەنێرین تا لەپەیامەکانی دانیاڵ میتران و تیلەرسن تێبگات و دوای دەوامی پارلەمان لەبری مقەڕی حزب لەناو جەماوەرو لەگەڵ جەماوەر بێت.

٦ - پارلەمان مەیدانی ئاژەڵان و چایخانەی پڕ نێرگەلەو دۆمینەو سەفەرو گەشت و گەڕان نیە، نوێنەرایەتی کردن و داکۆکی کاریە لەگەل  دەکرێت بەفلتەری زۆر توندا تێپەڕن تاگەیشتن.

۷- گرنگە خەڵک هۆشیارانەو ئاگایانە ئەو نوێنەرانە بدۆزێتەوەو ملکەچانەو گوێڕایەڵانە بەفەرمانی حزب نەکات و بەرژەوەندی گشتی لەبەر چاو بگرێت، بۆ خۆیشی ئاوەز بەکار بێنێ نەک سۆز.

٨- پارلمان لانی کەم باشترە ئەگەر هەموشی نمونە باشەکەو کەسانی باڵای نێوکۆمەڵگە نەبن ، نیوەیان ئەوانە بن، قیروسیا لەنیوەکەی تر ، تا ئەوکاتەی بەرە بەرە هەمو باش دەبن، خۆ پارلەمانی بەریتانیاش ئێستاش لەنمونە خراپەکەی تیایە بەڵام نیوە باشەکە ئێستا زیاترە

 

سەرچاوە : سپیمیدیا