بۆ یه‌كه‌مجار خاتوونێكی كورد رۆمانی زانستی بۆ نه‌وجه‌وانان ده‌نووسێت و رایده‌گه‌یه‌نێت ئامانجی ئه‌وه‌یه كه نه‌وجه‌وانان خه‌ون و خه‌یاڵه‌كانیان بكه‌ن به راستی و حه‌قیقه‌ت.
له‌وباره‌یه‌وه نووسه‌ر و میدیاكار خاتوو په‌یام ئیبراهیم به كوردستانی نوێی رایگه‌یاند: رۆمانی «نازیلێی مانگ و شازاده‌ی خۆر» رۆمانێكی زانستییه كه بۆ نهوجهوانانم نووسیوه.
نووسه‌ر وتیشی: ئامانجم له نووسینی ئه‌و رۆمانه ئه‌وه‌یه كه نه‌وجه‌وانان بیر بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له رێی زانسته‌وه خه‌ون و خه‌یاڵه‌كانیان بكه‌ن به واقیع.
په‌یام ئیبراهیم سه‌باره‌ت به چیرۆكی رۆمانه نوێیه‌كه‌ی وتی: له‌م رۆمانه‌كه‌دا كچێك ده‌یه‌وێت له رێی زانسته‌وه خه‌یاڵی هه‌ڵفڕین بكات به واقیع به بێ ئه‌وه‌ی هۆكاری فڕینی له‌به‌رده‌ستدا بێت.
خاتوو په‌یام کە کارمەندی رادیۆی گەلی کوردستانە تا ئێستا پێج كۆمه‌ڵه چیرۆكی به ناوی» سمۆره‌ی میهره‌بان، قاپی خواردنه‌كه‌ی یه‌سنا، ئۆتیزمم هاوكارم به، ددانی ورچه بچكۆله‌كه‌م» چاپ و بڵاوكردۆته‌وه.
نووسه‌ر ده‌رچووی به‌شی ژمێریاری زانكۆی سلێمانییه و له ساڵی 2010 وه ده‌ستی به نووسینی چیرۆك كردووه و له ساڵی 2019 وه سه‌رقاڵی نووسینی رۆمانی «نازیلێی مانگ و شازاده‌ی خۆره« و یه‌كه‌م ژنی كورده كه رۆمانی زانستی بۆ نه‌وجه‌وانان نووسیوه و له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی له چاپخانه‌ی ئاسیا له سلێمانی به تیراژی 500 دانه چاپی كردووه و دوێنێ دووشه‌ممه له مه‌راسیمێكدا له هۆڵی ده‌زگای رۆشنبیری جه‌مال عیرفان بڵاوکرایەوە.
له دوای ساڵانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه له دوای عه‌زیزی مه‌لای ره‌ش و كاروان كاكه‌سوور، په‌یام ئیبراهیم سێهه‌م كه‌سه كه رۆمانی زانستی بۆ نه‌وجه‌وانان نووسیوه. شایانی باسه دوو چیرۆكی نووسه‌ر بۆ زمانی ئینگلیزی و نه‌رویجی ته‌رجه‌مه‌كراون.
سەرچاوە: knwe- جه‌واد حه‌یده‌ری