د. شێركۆ عهبدوڵا
* پێم بڵێ ئایا عیشق مرۆڤ کەر دەکات یان کەرێتییە ئینسان دەخاتە داوی عیشقەوە؟ -ئۆرهان پاموک-
* پێم بڵێ کۆلیجی پزیشکیی بازاڕی کەڵەشاخی گەرم کردوە، یان کەڵەشاخ ئەو کۆلیجەی ئیفلیجاندوە؟ -ئۆرهان سەندیکا-
* پێم بڵێ سەرکردایەتی لاسایی موەلیدەی کاتم دەکاتەوە، یان موەلیدەی کاتمە چاو لەسەرکردایەتی بێ دەنگ دەکات ؟ -ئۆرهان لاڵوک-
*تێم گەیەنە بیری سەلەفی بەڕاستی گەشەی کردوە یان ئەوەکەی بەرامبەری فشە دەرچوو؟-ئۆرهان ڕێنیسانسز-
* پێم بڵێ سیاسەت حەیای ئۆپۆزیسیۆن دەبات، یان ئۆپۆزیسیۆن حەیای سیاسەت دەبات؟ -ئۆرهان پەشیمانۆک-
* پێم بڵێ ئایا حکومەت سەری نەوتەکەی کرد بەقوڕدا، یان نەوتەکە تەپڵی بە حکومەت لێ دا؟ -ئۆرهان سامانۆ سروشتینۆک-
* پێم بڵێ میلەتەکە ئەم وەزعەی دروست کردوە یان وەزعەکە میلەتی وا دێنێتە بەرهەم؟ -ئۆرهان دیالیکتوک-
* پێم بڵێ، ئایا گەورە سەرمایەدارەکان دەبن بە نیشتیمانپەروەر یان نیشتیمانپەروەرەکان دەبن بە گەورەسەرمایەدار؟ -ئۆرهان کرێچینوک-
* پێم بڵێ توخوا خەتای صەدام بوو ئەم مەسئولانە بوون بە توشمانەوە، یان خەتای ئەم مەسئولانەیە کە خۆزگە بۆ صەدام دەخوازین. -ئۆرهان توڕۆنوک-
* ئایا جەنابتیت حیزبەکەت ئیحراج دەکەیت یاخود حیزبە دێت کەرەکەشت پێ دەگێت و شایەتمانیشت پێ دەهێنێت؟ -ئۆرهان فەیسبوک-
سەرچاوە : درەو